قایمقامی ھەولێر: کاری دەستگێڕی لەناو بازاڕ رێکدەخەینەوە

عارەبانە لە شوێنێك دروست دەكرێن و بە كرێ دەدرێن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی رێكخستنەوەی كاری دەستگێڕی لەناو بازاڕی ھەولێر دەست بەسەر ژمارەیەك عارەبانە داگیراوە و كاسبكارانیش لە حكوومەت نیگەرانن.

نەبەز عەبدولحمەمید، قایمقامی ناوەندیی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "دەستمان كردووە بە رێكخستنەوەی بازاڕ و ئەو عارەبانە و مێزانەش كە لامانداون لە شوێنی دیكە جێگەیان بۆ دەكەینەوە".

گوتیشی: "زانیاریمان پێگەیشتووە كە لە شوێنێك عارەبانە دروست دەكرێن و بە كرێ دەدرێنە خەڵكی دیكە بەتایبەت كرێكارە بیانییەكان، ئەمەش دەبووە ھۆكارێك بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی، بەڵگەمان لەبەر دەستە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت كە عارەبانە دروست دەكەن".

ھ.م