هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری زیاتر بۆ گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات

هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری زیاتر بۆ گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - چۆمان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌ زیادكردنی مافی مانه‌وه‌ی گه‌شتیارانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ‌15 رۆژەوە بۆ 30 رۆژ، ھاوكات له‌ بڕیاره نوێیەكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، كه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتووەته‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، چه‌ندین ئاسانكاری دیكه‌ بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت.