ھەزاران تۆن سێوی پارێزگای ورمێ بێ كڕیارە

ھاووڵاتیان نیگەرانن و ھۆكارەكە ئاشكرا دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بە ھەزاران تۆن سێوی پارێزگای ورمێ بەبێ كڕیار لەسەر رێگای نێوان شنۆ و ورمێ فڕێ دراون و جوتیاران داخرانی دەروازە سنوورییەكانی ئێران لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بە ھۆكاری سەرەكی نەبوونی كڕیار دەزانن، لە رێگەی كوردستان24 رایدەگەیەنن كە ئەوان سێوەكان فڕێدەدەن بەڵام بەو نرخەی حكومەت بۆی داناون رازی نابن.