عێراق بڕێکی زۆر برنج لە ئەمەریکا دەکڕێت
K24 – ههولێر:
حکوومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بڕی 90 ملیۆن پاوەند (41 ملیۆن کیلۆگرام) برنجی ویلایەتی لویزیانا و ئارکانساس لە ئەمەریکا بکڕێت.
رالف ئەبراهام، ئەندامی کۆنگرێس و لیژنەی کشتووکاڵ لەوبارەیە گووتی: "عێراق سێ جار زیاتر لەوە برنجمان لێدەکڕێت کە ئێمە داوامان کردبوو، من دڵخۆشم بەوەی هەوڵەکانمان سەرکەوتوو بووە".
رالف دەشڵێت: "کڕینی ئەم بڕە برنجە کاریگەری لەسەر بازاڕی برنج لە ئەمەریکا دەبێت ".
لویزیانا یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەرەکانی برنج لە ئەمەریکا و ساڵانە بڕی دوو ملیار و 700 پاوەند برنج کە بەهاکەی بە 372 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت بەرهەم دەهێنێت.
سەرچاوە: ئارکلاتێکس
H.J