خشتەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

لە كۆتایی ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشكردن دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەكانی، مانگی 10 ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی راگەیاند و دابەشكردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت:-

رۆژی پێنج شەممە 25/1/2018 مووچەی وەزارەتی شەھیدان  لەگەڵ کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رۆژی شەممە 27/1/2018 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە 28-29/1/2018 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری کاروباری مین دابەشدەکرێت.

رۆژی سێ شەممە 30/1/2018 مووچەی  ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت.

1- خوێندنی باڵا

2-سامانە سروشتیەکان

3-گواستنەوە و گەیاندن

4-پلاندانان

رۆژی چوار شەممە 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت.

1-ئاوقاف و کاروباری ئاینی

2- کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

3- کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

4-دەرماڵەی کۆمەڵایەتی

5- دیوانی چاودێری دارایی

6-دەستەی مافی مرۆڤ

7- دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

8- پاراستن و چاککردنی ژینگە

9- دەستەی وەبەرھێنان

10- دەستەی دەسپاکی

11- کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی

رۆژی پێنج شەممە 1/2/2018 مووچەی  ئەم سێ وەزارەتە دابەشدەکرێت

1- وەزارەتی کارەبا

2- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە

3- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاکانی

تێبینی/ رۆژی شەممە 27/1/2018 سەرەڕای پشووی فەرمی، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.