دۆخی بازاڕه‌كانی نه‌وت ناجێگیره
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا دوای داكه‌وتنێكی زۆر رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا نزیكه له نزمترین نرخی له ماوه‌ی 7 مانگی رابردوو تۆماركرد.
به كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكا و لیبیا ونێجیریا نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو زیاتر دابه‌زی، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 46 دۆلار‌و 65 سه‌نت داكه‌وت و هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مریكاش به 44 دۆلار‌و 25 سه‌نت فرۆشرا ئه‌مه‌ش كه‌مترین نرخی نه‌وت بوو له كۆتایی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، به‌ڵام له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 47 دۆلاری ئه‌مریكی.