حكوومەتی ھەرێم باسی كاتی نەمانی پاشەكەوت دەكات

ئامانجی سەرەكی ئەوەیە مووچە وەكخۆی لێ بێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی گوت: "ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە پاشەکەوتی مووچە بە تەواوی نەهێڵێت، ئەمەش یەكێكە لە ئامانجەكانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كە ھەموو فەرمانبەران وەك مافێكی یاسایی مووچەی تەواوی خۆیان وەربگرن".

گوتیشی: "دانووستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بابەتی بودجە یەكلا بكرێتەوە، ھیوادارین لە كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچە وەكخۆی بدرێت بە مووچەخۆران".