بڕيارێكى باڵيۆزخانه‌ى چين له به‌غدا زيان له كه‌رتى بازرگانى هه‌رێم ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، باڵيۆزخانه‌ى چين له به‌غدا، بڕيارى دا، له‌مه‌ودوا بازرگانى هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌رگرتنى ڤيزا پێويسته سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن.
به راى ژماره‌يه‌ك له‌و بازرگانه كوردانه‌ى هاتوچۆى چين ده‌كه‌ن، بۆ هاورده‌كردنى كاڵا، ئه‌و بڕياره زيان له كه‌رتى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و چين ده‌دات.
پێشتر بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر ڤيزاى سه‌ردانى چينيان وه‌رده‌گرت و ئاسانكارى بۆ كاره‌كه‌يان كرابوو.
سه‌ره‌ڕاى درووستكردنى ئه‌و گرفته، بازرگانانى كورد رووبه‌ڕووى ژماره‌يه‌ك گرفتى ديكه بوونه‌ته‌وه، له‌وانه دواكه‌وتنی باره‌كانیان له‌به‌نده‌ری ئۆم قه‌سر، وه‌رگرتنی باجی زۆر‌و نائارامى رێگه‌ى بازرگانى له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق.
له دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه له ئه‌يلوولى رابردوودا، حكومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادى كارى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا زيانى به ئابوورى هه‌رێم گه‌ياندووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى نه‌ناردنى شايسته داراييه‌كانى هه‌رێم و پشكى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
ئ.ڕ