هێمن هه‌ورامی: به‌م نزیكانه بارزانی ده‌چێته تاران
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌م نزیكانه سه‌ردانی ئێران ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌وڵیر و به‌غدا پێكده‌هێنرێت.
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاند له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تاران ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كات و ئەندامانی شانده‌كه‌ی یاوەری و ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی، لێژنه‌یه‌كی باڵا له هه‌ردوولا پێكده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.