هێمن هه‌ورامى: شوێنی پەكەكە لە شنگال نییە و پێويسته‌ چۆڵى بكات

بەڵكو مەیدانی سیاسی و سەربازی پەكەكە باكووری كوردستانە.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی بوونی گەریلاكانی پەكەكە لە شنگال رایدەگەیەنێت، شوێنی پەكەكە لە شنگال نییە و بەڵكو مەیدانی سیاسی و سەربازی پەكەكە باكووری كوردستانە.

هێمن هه‌ورامى گوتيشى: خۆسەپاندنیان بەسەر شنگال بیانوو دروستكردنە بۆ دروستبوونی شەڕی كورد لەگەڵ كورد، لەبەر ئەوە پێویستە پەكەكە شنگال چۆڵبكات و بیانوو نەداتە دەست ھیچ لایەنێكی دەرەكی بۆ ئەوەی ململانێ نەخاتە نێو گەلی كورد.