پهرلهمان خۆی بووهته به شێك له قهیرانهكان
K24 - ههولێر:
ئازاد جندیانی سیاسهتڤان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای واز ھێنانی له حزبهكهی و بۆ ماوەیەكی زۆر بێدەنگی، بۆ یەكەم جار بۆ میدیا قسە دەكات و لە ھەڤپەیڤینێكی كوردستان 24 دا كە ئەمشەو كاتژمێر 9 و 30 خوولەك پەخش دەكرێت، باس لە زۆر بابەت دەكات، سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان جندیانی پێی وایە ئێستا زۆربەی لایەنەكان ھەڵوێستیان گۆراوە بە تایبەت دوای سەردانەكەی سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ھەرێمی كوردستان.
بارەی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە دەڵێت، لە كوردستان قەیران زۆر ھەن، بەڵام ئۆپۆزسیۆن باسی بەشێكی دەكەن و خۆیان لە بەشێكی تری نادەن، ئەو پێی وایە پەرلەمان بۆ خۆی قەیرانە و ساڵانێكە ئەگەر كێشەی دروست نەكردبێت، ئەوا كێشەی چارەسەر نەكردووە.