هێمن هه‌ورامى: به هۆى زۆرى كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه سه‌رۆك بارزانى ده‌رفه‌تى به‌شدارى پانێله‌كانى بۆ ناڕه‌خسێت
K24 – ميونخ:
هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، به هۆى زۆرى كۆبوونه‌وه‌كانيى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى ده‌رفه‌تى نه‌بووه له پانێله‌كان به‌شدارى بكات.
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميونخ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمينيا، ئێدوارد ناڵبه‌نديان كۆبوويه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه، له ميانى ئه‌و چالاكى و ديداره سياسيانه‌دا دێت، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ميونخ ئه‌نجاميانده‌دات.
ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رمينيا يه‌كه‌م ديدارى سياسيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه له ميونخ.
هه‌روه‌ها بڕياره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى هێمن هه‌ورامى، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ديكه ئه‌نجامده‌دات.
گوتيشى: بڕياره سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بانكى ريفۆرمى ئابوورى كۆببێته‌وه.
دۆسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كه بوونه‌ته جێى بايه‌خى رايگشتى جيهان له كۆنگره‌ى ئاسايشى ميونخ ده‌خرێنه به‌ر باس.
باسى هه‌ريه‌ك له دۆسييه‌كانى سياسه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ و ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه ده‌بن.
له كۆنگره‌كه‌دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پينس و ده‌يان كه‌سايه‌تى سياسى و لێكۆڵه‌ر و شاره‌زاى جيهان به‌شدارى بكه‌ن.
به‌شداران زياتر له 500 كه‌س ده‌بن و ئه‌مڕۆ 17ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 ده‌ست به تاوتوێكردنى دۆسييه‌كان ده‌كه‌ن.
دۆسييه‌كان ئه‌گه‌رچى به‌شێكيان له كۆنگره‌كانى پێشوودا خراونه‌ته به‌ر باس، به‌ڵام ئه‌مساڵ به گوێره‌ى ده‌رهاويشته و گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى سياسه‌ت له جيهاندا جارێكى ديكه تاوتوێده‌كرێنه‌وه.
تاوتوێكردنى دۆسيه‌ى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا و زيادبوونى رێژه‌ى هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو، هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مريكا و زيادبوونى نيشانه‌ى پرسيار له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى ئه‌وروپا و ئه‌مريكا، ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى شه‌ڕى بازرگانى له جيهاندا، هه‌ماهه‌نگى له ناو په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌خرێنه به‌رباس.
باس‌وخواسى هه‌ڵوێستى ترامپ له باره‌ى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌كرێت، كه پێشتر رايگه‌ياندبوو، ئه‌و په‌يمانه كۆن بووه و ئه‌وه‌ش هه‌ندێك گومانى له‌سه‌ر سياسه‌تى ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر په‌يمانه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه.
هاتنه ئاراى ئه‌و گومانانه له كاتێكدايه كه سياسه‌تى ترامپ له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ رووسيا روون نييه.
ئه‌و روون نه‌بوونه سه‌ريكێشاوه بۆ درووستبوونى مه‌ترسى له لاى زۆرێك له وڵاتانى ئه‌وروپايى.
وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌مساڵ زۆرتر له ساڵانى رابردوو بايه‌خ به پرسى ئاسايشى يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ده‌ن و ئه‌وه دۆسيه‌يه‌ش باڵى كێشاوه به‌سه‌ر كۆى كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌دا.
له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵدا داخوازى به‌شداربوون به راده‌يه‌كى به‌رچاو زياديكردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه ئاماژه‌يان پێكردووه و به خاڵى گرنگى كۆنگره‌كه‌ى ده‌زانن.
له باره‌ى كۆنگره‌كه‌وه كه 3 رۆژ ده‌خايه‌نێت ڤۆلڤگانگ ئيشنگه‌ر له 13ى شوباتدا پوخته‌يه‌كى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كاره‌كانى ئه‌مساڵ روونكرده‌وه و ئاماژه‌ى به ژماره‌ى به‌شداربووان كرد.
به‌شدارانى كۆنگره‌كه پێكهاتوون له 47 وه‌زيرى ده‌ره‌وه، 30 وه‌زيرى به‌رگرى، 90 په‌رله‌مانتار و هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى وڵاتانى ئۆكرانيا، پۆڵه‌ندا، ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنيو گوتيريچ، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا ڤێدريكا موگرينى، ئه‌منيدارى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى به‌شدارن، له هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و شاندێكى سياسى و سه‌ربازى به‌شدارى كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن.
بۆ به‌شدارى له كۆنگره‌كه‌دا، ئيشينگه‌ر رايگه‌ياند، "ته‌نيا كه‌س و لايه‌نێك كه داوه‌تمان نه‌كردوون، كۆرياى باكوور بووه. هێشتا ئازايه‌تى ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستنه‌هێناوه بانگهێشتيان بكه‌ين".
له‌وانه‌ى بانگهێشتكراوون، سه‌رنجى زۆرتر له‌سه‌ر شاندى ئه‌مريكايه، كه پێكهاتووه له جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پينس و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له باره‌ى سياسه‌تى ئه‌مريكاوه وته‌يه‌ك پێشكه‌ش بكات. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانى به‌شداريكردنى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيمس ماتيس و راوێژكارى ئا ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا مايك فلين ده‌كرێت. له كۆنگرێسيش سيناتۆرى كۆمارييه‌كان جۆن مه‌كين به‌شدارى ده‌كات.
هێمن هه‌ورامى تايبه‌ت به كوردستان 24 ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه بايه‌خێكى تايبه‌تى و گرنگ به شاندى هه‌رێمى كوردستان دراوه و ژماره‌يه‌كى يه‌كجار زۆر له به‌رپرسانى وڵاتان داوايان كردووه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
گوتيشى: به هۆى زۆرى ژماره‌ى ديدار و واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى، سه‌رۆك بارزانى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ نه‌ڕه‌خسا له پانێله‌كانى كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارى بكات.
له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ناسراو بە زەعیم عەلی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆکی ھەرێمی كوردستانن.
هه‌ر له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى ميونخدا بڕياره ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كانى ئه‌ڵمان به‌شدارى بكه‌ن.
به‌شدارى مێركڵ به راى چاودێران قورسايى تايبه‌تى هه‌يه، چونكه سياسه‌تى هاوسه‌نگ و نه‌گۆڕى مێركڵ هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ سياسه‌تى ترامپ راده‌گرێت، كه بڕواى به‌وه‌يه پێش هه‌موو شت ئه‌مريكايه.
"پێش هه‌موو شتێك ئه‌مريكا" ئه‌و درووشمه‌يه كه دۆناڵد ترامپ له ميانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا به‌كارى هێنا و به‌وه‌ش رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆر له ئاستى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بوويه‌وه.
له باره‌ى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، ڤولڤگانگ ئيشنگر رايگه‌ياند، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆنگره‌ى ميونخ روونكردنه‌وه‌ى به‌هاى په‌يوه‌ستبوونه به يه‌كێتى ئه‌وروپا و درووستكردنى هێزێكه بۆ به‌رگريكردن له به‌رامبه‌ر حكومه‌تى نوێى ئه‌مريكا.
له باره‌ى ئه‌مريكاوه ئيشنگر گوتى: ئه‌گه‌ر رێگه‌ى بيركردنه‌وه‌ى ترامپ بگيرێته‌به‌ر، ئه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌بێت، به تايبه‌تى سياسه‌تى ترامپ له باره‌ى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سياسه‌ته‌ى ترامپ كه پيرۆزبايى له بريتانيا كرد و داوايكرد، وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپايى رێگه‌ى بريتانيا بگرنه به‌ر و له يه‌كێتييه‌كه ده‌ربچن.
ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نيا پرسى كۆنگره‌ى ميونخ نييه، به‌ڵكو هه‌ريه‌ك له دۆسيه‌ى ململانێ و كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى جيهان له‌وانه سووريا و يه‌مه‌ن و ئۆكرانيا ده‌خرێنه به‌رباس.
باسى سياسه‌تى رووسيا و مه‌ترسييه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى تيرۆريش ده‌كرێت.
ده‌كرێت ئه‌و فره دۆسييانه به بێ پێشينه له ته‌وه‌رى گفتوگۆكانى كۆنگره‌ى ميونخ هه‌ژمار بكرێن، كه له 1963ه‌وه وه‌ك ديدارێكى نا ره‌سمى له نێوان هاوبه‌شه ئه‌ڵمانى و ئه‌مريكاييه‌كان ده‌ستيپێكرد.