كه‌ركووك داگيركراوه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ـى كوردستان24، رايگه‌ياند، "كه‌ركووك داگيركراوه". گوتيشى: "تا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بڕيارى لادانم ده‌دات، من پارێزگارى قانوونى كه‌ركووكم". ئاشكراشيكرد، "گرووپى خيانه‌تكارى ناو يه‌كێتى له به‌رلينه‌وه په‌له‌يان بووه مام جه‌لال ته‌واو بێت تا ئه‌وان بێنه‌وه پيلانه‌كه‌يان جێبه‌جێ بكه‌ن و به رێنمايى ئێران كرديان". روونيشيكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌رگرى كرابا هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕان". ره‌تيشيكرده‌وه، "عه‌بادى مووچه بنێرێت و پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت". دووپاتيشيكرده‌وه، "خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر زيانى گه‌وره‌ى له كوردى و يه‌كێتى داوه و هه‌رگيز يه‌كێتى ده‌نگى پێشووى له كه‌ركووك ناهێنێته‌وه".
به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)، كه به‌رنامه‌يه‌كى رۆژانه‌ى كوردستان24ه‌وه و كاتژمێر 09:00 به كاتى هه‌ولێر په‌خشده‌كرێت، رۆژى 11ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 له ستۆديۆى كوردستان24 له هه‌ولێر، ميواندارى نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركووكى كرد و له ميانى به‌رنامه‌كه‌دا نه‌جمه‌دين كه‌ريم باسى له ورده‌كارى پيلانى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى كرد.
"پارێزگارى كه‌ركووكم"
دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم له باره‌ى لادانى له پۆستى پارێزگار به بڕيارى به‌غدا و دياريكردنى پارێزگار به وه‌كاله‌ت گوتى: "پۆست بۆ من جێى بايه‌خ نه‌بووه و من به درێژايى ئه‌و ماوه‌يه‌ى له ده‌ره‌وه‌ش بوومه، له خه‌بات دانه‌بڕاووم و تا ئێستاش ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان‌م".
گوتيشى: "مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى به كرده‌وه هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ئێستاش مه‌كته‌بى سياسى به عه‌مه‌لى ئيشى خۆى ده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كات".
نه‌جمه‌دين كه‌ركووك گوتيشى: "تا ئێستا ته‌نها پارێزگار بۆ كه‌ركووك كه به شه‌رعى هه‌ڵبژێردرابێت، به‌نده‌يه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه هه‌ر ده‌گه‌ڕێينه‌وه كه‌ركووك به‌ڵام به سه‌رشۆڕى ناگه‌ڕێينه‌وه".
بۆ ئه‌و خيانه‌ته‌تان كرد
نه‌جمه‌دين كه‌ريم باسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد، كه لێدوانى جياجيا له باره‌ى كه‌ركووكه‌وه ده‌ده‌ن و گوتى: "رۆژێك ده‌ڵێن ره‌وشى كه‌ركووك باشه و رۆژێك ده‌ڵێن خراپه و رۆژێك ده‌ڵێن كه‌ركووك به دانووستانيش نه‌بێت به شه‌ڕ وه‌ريده‌گرينه‌وه و ئه‌ى بۆ ئه‌و خيانه‌ته‌ت كرد".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك به‌رگرى بكرابا هه‌موو شت ده‌گۆڕا".
روونيشيكرده‌وه، "تا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا كۆنه‌بێته‌وه و من لانه‌بات و پارێزگارێكى ديكه هه‌ڵنه‌بژێرێت، من ته‌نيا پارێزگارى كه‌ركووكم و پارێزگاى كه‌ركووك به ياساى سى پى ئه‌ى (ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌يمانان) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زياتر له 10 نووسراوى به‌غدا هه‌ن كه ره‌تيانكردووه‌ته‌وه شت بده‌نه كه‌ركووك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ياساى جيا كارى كردووه، بۆچى بۆ ئه‌وه ياساى پێشوو بوو به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن ئه‌وه نابێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌رامبه‌ر به من كردوويه‌تى ناياساييه و واژووى سه‌رۆك كۆماريش قيمه‌تى نييه به‌ڵام هه‌ر به په‌رۆشه‌وه بوو بيكات".
كوده‌تا بوو
نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "رۆژى 19ى ئه‌يلوول له قه‌ڵاى كه‌ركووك گه‌وره‌ترين كۆبوونه‌وه كرا و به‌رپرسانى لايه‌نه‌كان به‌شدار بوون و هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌ر ريفراندۆم و پشتيوانيان بۆ پارێزگارى كه‌ركووك ده‌ربڕى".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌هيچ شێوه‌يه‌ك راست نييه بوترێت يه‌كێتى له‌گه‌ڵ ريفراندۆم نه‌بووه و ئه‌ى به‌رپرسانى يه‌كێتى نه‌بوون، په‌نجه مۆريان ده‌كرد و ده‌يانوت ده‌نگمان دا و ته‌نانه‌ت له ميدياش پيشان ده‌دران، به‌ڵام كاتێك پاشه‌كشێ روويداوه كه‌س خۆى ناكات به خاوه‌نى".
"په‌له‌يان بوو مام جه‌لال ته‌واو بێت"
نه‌جمه‌دين كه‌ريم له باره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه گوتى: "ئه‌و پرۆسه‌يه له كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى مام جه‌لاله‌وه ده‌ستيپێكرد و كاتێك برايه ئه‌ڵمانيا ئه‌و گرووپه خه‌ريكى ئه‌و پيلانه بوون و له‌وێ هه‌موو دانيشتن و رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتيان ده‌ست كه‌وێت يان شوێنى مام بگرنه‌وه و ته‌نانه‌ت په‌له‌يان بوو زوو مام جه‌لال ته‌واو بێت تا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و پيلانه جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌ر ويستيشيان ته‌رمه‌كه‌ى ببه‌نه‌وه به‌غدا".
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى دانانى پرسه‌كه له به‌غدا كه هه‌مان گرووپى به‌رلين بوون، پيلانه‌كه‌يان دانابوو. هه‌مووشى به ئامۆژگارى و رێنمايى ئێران بوو، به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان، چونكه گرووپه‌كه هيچيان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌يان نه‌بوو و نه ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى بوون و نه مه‌كته‌بى سياسى".
گوتيشى: "له نه‌خشه رێگه‌ى يه‌كێتى و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند بڕيارى ريفراندۆم دراوه".
روونيشيكرده‌وه، "رۆژى پێش ريفراندۆم ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند بڕياريدا نابێت ريفراندۆم بكرێت به بێ شوێنه دابڕاوه‌كان".
نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتيشى: "بڕيارى ره‌سمى يه‌كێتى ئه‌وه بوو كه ريفراندۆم بكرێت".
بافل تاڵه‌بانى
ئاشكراشيكرد، "له كۆبوونه‌وه‌ى دوكان، وه‌ك دوا كارت بافل تاڵه‌بانى داوايكردبوو، ده‌بێت ته‌سليم بن، ئه‌گه‌ر نه‌يكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وانه رووده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌غدا له سه‌ره‌تاوه ئه‌و نيازه‌ى هه‌بوو. هۆكارى ئه‌و له‌شكركێشييه ريفراندۆم نه‌بووه. پێشتر ئێمه داوامان ده‌كرد، پێش مووسڵ حه‌ويجه رزگار بكرێت. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانيش باس له‌وه كرا چۆن حه‌ويجه بگيرێت. به‌ڵام ئه‌وان چوونه مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ى دواى مووسڵ بێنه‌وه حه‌ويجه و له‌شكركێشى بكه‌نه سه‌ر كه‌ركووك".
روونيشيكرده‌وه، "سێ رۆژ پێش رووداوه‌كه، هه‌ندێك له هێزه‌كان فه‌رمانيان بۆ هاتبوو له لايه‌ن كوده‌تاچييه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ نه‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌يان كردبوو. هێزيش زنجيره‌يه و ليوايه‌ك له سلێمانييه‌وه هاتبوو شوێنى خۆى به‌جێهێشت و ليواكه‌ى حه‌مه ته‌په دێيش ناچار بوو بكشێته‌وه، كه شه‌ڕ له ناوچه‌ى پيشه‌سازى هه‌بوو و ليواى شێركۆ شوانى شه‌ڕيان ده‌كرد و به‌ڵام كاتێك زانيان پێشمه‌رگه له هه‌موو لايه‌ك كشانه‌وه، ئه‌وانيش كشانه‌وه".
نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكاش دۆستم هه‌يه پرسياريان لادرووست بووه كه چۆن پێشمه‌رگه شكاوه، ئه‌وان پێيان وابوو، 12 كاتژمێر به‌رگرى كرابا ئه‌و پيلانه سه‌رى نه‌ده‌گرت. ئه‌مريكاش نه‌يده‌وت ئێوه به‌رگرى مه‌كه‌ن.
"ده‌يانويست بمگرن يان بمكوژن"
نه‌جمه‌دين كه‌ريم باسى دوا شه‌وى له كه‌ركووك كرد و گوتى: "كات 2:30ى شه‌و چوومه ناو شار و داوام له خه‌ڵك ده‌كرد بێنه ده‌ره‌وه و به‌رگرى بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌بوو بمن بگرن به ديلى يان بمكوژن و خه‌ڵكى كه‌ركووكيش ئه‌وه‌ى ناوێت من به ديلى بكه‌ومه ده‌ست دوژمن".
گوتيشى: "ئه‌ركى سه‌رشانى يه‌كێتييه ليژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه دا‌نێت و ئه‌مه بووه سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و خيانه‌ته‌دا و ليژنه‌كه بڕيارى خۆى بدات".
سه‌باره‌ت به له‌شكركێشى نه‌جمه‌دين كه‌ريم روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وان له 2015 له‌شكركێشيان كرده سه‌ر دوز و له 2008 له‌شكركێشيان كرده سه‌ر قه‌ره‌ته‌په و ئه‌مه په‌يوه‌ندى به ريفراندۆمه‌وه نه‌بووه".
كه‌ركووك داگيركراوه
نه‌جمه‌دين كه‌ريم رايگه‌ياند، كه‌ركووك داگيركراوه و پارێزگار بدرێته كورد يان نا هيچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، چونكه ئێستا عه‌ره‌بى 2003 وا ده‌هێنرێنه‌وه كه‌ركووك و ئه‌مجاره هه‌رگيز يه‌كێتى كورسييه‌كانى ناهێنێته‌وه و جێگرى پارێزگار ئێستا كه كراوه به پارێزگار به وه‌كاله‌ت فه‌رمانى ته‌عريب ده‌رده‌كات. به دانانى پارێزگارێك كه هيچى به ده‌ست نابێت هيچ له ره‌وشه‌كه ناگۆڕێت.
ده‌گه‌ڕێينه‌وه
نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌ڵێت: "ده‌بێت به ميكانيزمێكى تازه و شێوازێكى وا بگه‌ڕێينه‌وه كه هه‌ڵه‌كانى رابردوو دووباره نه‌كه‌ينه‌وه و به دڵنياييه‌وه نابێت ئه‌و ره‌وشه‌ى كه‌ركووك به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت".
ئه‌مريكا ئاگادارى كردوومه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانى تيرۆركردنى، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئاشكراى كرد، چه‌ندين جار ئه‌مريكييه‌كان له ئاستى باڵاى هه‌واڵگرى ئاگاداريان كردووه‌ته‌وه، كه پيلانگێڕى بۆ تيرۆركردنى له فڵان رۆژ هه‌يه و له لايه‌ن فڵان گرووپه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هه‌ر كاتێك بيه‌وێت ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مريكا، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌ركووك ده‌بێت و له كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لێكۆڵينه‌وه بكرێت
نه‌جمه‌دين كه‌ريم داوايكرد، يه‌كێتى له لايه‌ن خۆيه‌وه لێكۆڵينه‌وه له‌و خيانه‌ته بكات و هه‌روه‌ها داواشيكرد، په‌رله‌مانى كوردستان لێكۆڵينه‌وه بكات و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه بانگ بكات.
مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيان
نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركووك باسى له‌وه كرد، باندێك كه هيچ شووره‌ييان نييه هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى له كه‌ركووك و گوتى: "ئه‌وانه هيچ جياوازيان نييه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ماڵى خه‌ڵك له كه‌ركووك و خورماتوو تاڵان ده‌كه‌ن".
گوتيشى: "به‌رپرسانى يه‌كێتى زۆربه‌يان له هه‌ولێرن و ماڵيان هه‌يه و هه‌ولێر به‌غدا نييه كه ئه‌وان هه‌موو رۆژ له‌وێن، هه‌ولێر پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه".
مام جه‌لال
نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: "يه‌كه‌مجار له 1972 مام جه‌لالم بينيوه و دواتر هه‌ر جارێك هاتبێته ئه‌مريكا بينيومه و دواتر په‌يوه‌نديم به يه‌كێتييه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح دۆست و هاوڕێ بووينه و به‌رده‌وام كاك كۆسره‌ت و مام جه‌لال ده‌يانوت ده‌بێت بێيته‌وه بۆ كوردستان و مام جه‌لال له 2008دا پێش ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى دڵى بۆ بكرێت وه‌سيه‌تى نووسيوه كه من بێمه‌وه بۆ كه‌ركووك".
برديان بۆ ئێران
نه‌جمه‌دين كه‌ريم روونيكرده‌وه، "له كاتى نه‌خۆشكه‌وتنيدا مام جه‌لاليان ئيستغلال كرد و ته‌نانه‌ت برديان بۆ ئێران بۆچى، له كاتێكدا هه‌موومان ده‌مانزانى مام جه‌لال قسه‌كردنى سنورداره و هێنايانه‌وه نه‌خۆش كه‌وت و به‌و هۆيه‌وه له ئه‌ڵمانيا كۆچى دواييكرد".
عه‌بادى
پارێزگارى كه‌ركووك، سه‌باره‌ت به هه‌ناردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان گوتى: "عه‌بادى مووچه نانێرێت".
گوتيشى: "عه‌بادى هه‌رگيز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووه، كورد له سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه بنێرێت و كاتێك سه‌رۆكى ليژنه‌ى دارايى بوو له په‌رله‌مان يه‌كه‌م كه‌س بوو، داواى ده‌كرد، بودجه‌ى هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه بۆ سه‌دا 13 و ئێستاش ده‌ڵێت به گوێره‌ى ژماره‌ى دانيشتوان ده‌يده‌م".
هه‌روه‌ها گوتى: "من عه‌بادى باش ده‌ناسم، ئه‌و به‌ڵێن ده‌دات به‌ڵام جێبه‌جێ ناكات و وڵاتانى ئه‌وروپاش كه‌وتوونه‌ته گومان له‌وه‌ى عه‌بادى بتوانێت سه‌ركه‌وێت و پێيان وايه عه‌بادى تووشى غروور بووه".
ئ.ر