ئێرانیش ئەوەی دەخواست کە ئۆجەلان دەستگیربکرێت
K24 - هه‌ولێر:
عوسمان ئۆجالان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجالان (ئاپۆ)، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، ته‌واوی نهێنی ژیانی منداڵی، تا رۆژی ده‌ستگیركردنی براكه‌ی، ئاشكرا ده‌كات.
له سه‌ره‌تای به‌شداریكردنی به‌رنامه‌كه‌شدا، له وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان 24، له باره‌ی پۆشینی جلی ره‌ش، عوسمان ئۆجالان رایگه‌یاند، تایبه‌ت بۆ ئه‌م رۆژه ئه‌و جله ره‌شانه‌ی پۆشیوه، چونكه ئه‌مڕۆژه، رۆژێكی ره‌شه.
ژیانی منداڵی
له باره‌ی ژیانی منداڵی و په‌روه‌رده‌ی دایكییان له‌سه‌ر كوردایه‌تی، عوسمان ئۆجالا ده‌ڵێت: "دایکمان لەگەڵمان تووند بوو کە ئێمە بپارێزێت واتە وەک پیاوێک لە کۆمەڵگا مامەڵەی دەکرد، کاتێک گەر بهاتبا منداڵێک لە کۆڵان لێمانی بدایە دەیگووت نابێت بێنەوە ماڵ خواردنی نەدەداینێ وەرینەدەگرترین تا تۆڵەمان نەکردباوە، دەی وت بێ بەرهەم نەبن موحتاجی کەس نەبن، ئێمە لە ماڵ بە کوردی قسەمان دەکرد بەڵام لە دەرەوە لەبەر هۆکاری جوگرافی خەڵک بە تورکی قسەی دەکرد ئێمە لە دەرەوە بە تورکی قسەمان دەکرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "دایکم ئه‌گەر بینیبای کوردەکان لە نێوان خۆیان بە تورکی قسەیان دەکرد زۆر پێ توڕە دەبوو, بۆیە دەتوانم بڵێم لایەنی کوردپەروەری زۆر بوو، داپیری من واتە دایکی دایکی من, تورک بوو بەڵام دایکی من نا وە باپیریشم تورک نەبوو".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له زیندان، و ده‌ڵێت: "کەمو کوڕی زۆر هەبوو, پەکەکە لە ئێمە جودابووەوە, بۆیە بەرنامە و پلانێکی رێکوپێکمان نەبوو, ئەگەر ئامادەکاری باشکرابا و ئەو هۆکارانە نه‌بان، بێگومان لەماوەی چەند ساڵێکدا دەمانتوانی به‌یه‌كه‌وه کارێک بكه‌ین بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان, به‌ڵام به‌داخه‌وه، هێزی ناوچەيی و هەرێمی و نەتەوه‌ییش, پشتگیری ئێمەیان نەکرد".
هاتنی ئاپۆ بۆ كوردستان
له باره‌ی هاتنی ئاپۆ بۆ ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی كوردستان، عوسمان ئۆجالان رایگه‌یاند، پێویست بوو بۆ ئۆجەلان بهاتبا بۆ ناوچەیەکی کوردستان تا دەستگیر نەکرابا, دوای ئەوە خۆيشی د‌رکی بەو راستییە کرد و لە رووسیاش پێشنیازی بۆکرا, بگەڕێتەوە ناوچە شاخاوییه‌كانی کوردستان.
ئۆجالان گوتیشی: "من داوام له ئێرانییەکان کرد رێگه‌بده‌ن، لە ئەرمەنستانه‌وه سەرۆکی خۆمان (ئاپۆ) بگوازینەوە کوردستان, بەڵام ئیرانییەکان ڕێیان نەدا، من لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران قسەم دەکرد و ئێمەش پەیوەندی هاریکارییەکی باشمان نەبوو, بۆیە ئێرانیش ئەوەی دەخواست کە ئۆجەلان دەستگیربکرێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، 18 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام په‌كه‌كه بێده‌نگه.
برای رێبه‌ری زیندانیكرداوی په‌كه‌كه، راشیگه‌یاند، لەسەر بزاڤی نەتەویی ئەوسای باکووری کوردستان, پيلانگێڕییەکی نێونەتەوی هەبوو, ئەویش یەکەم هەنگاو ده‌ستگیركردنی ئۆجەلان بوو، لەوکاتدا گوتیان بە گرتنی ئۆجەلان بزاڤی نەتەوه‌یی تەواو کۆتایی پێدێت و گوتی: "لەوکاتدا من ئەوەم قبوڵ نەکرد و بەرپرسیارەتیم خستە ئه‌ستۆ، من گوتم وەزیفەی برایەتی و هاوڕێیەتی وايدەخواست، بەهەموو توانای خۆمان هەوڵبدەین رێگه‌نەدەین شکست بهێنین و ئاپۆش بچووك نه‌كه‌ینه‌وه و گەورەی بکەین، بە گەورەبوونی ئاپۆش هێز دروستبێت و خەبات بەرەو پێشەوە ببەین".
رۆژانی دواى ده‌ستگیركردنی ئاپۆ
له باره‌ی رۆژانی سه‌ره‌تا، له دوای ده‌ستگیركردنی ئاپۆ، عوسمان ئۆجالان ده‌ڵێت: "لەو رۆژەشه‌دا کە ئاپۆ دەستگیرکرا، لە چادرێکدا هەمووانی تێدابوون, بەرێز جەمیل بایک, موراد قەرەیلان, مستەفا قەرەسۆیل لەگەڵم بوون, پێویستی دەکرد بانگەوازی سەرهەڵدان بکەم بۆ خەبات هەم بە زمانی کوردی و هەم تورکی، ئەوانیش بە تورکی قسە بکەن, بەڵام ئەو سێ برادەرە قبوڵیان نەکرد، من گوتم بۆچی؟ گوتیان مەعنەوییەتی ئێمە تێکچووە ئێمە ناتوانین قسە بکەین، بۆیە من ئەوکات بە هەردوو زمان بانگوازیم کرد بۆ خەڵک سەرهەڵدانی بزاڤی خەبات, بەڵام ئەو برادەرانە بانگەوازییان نەکرد گوتیان ئاپۆ دەستگیرکرا و هەموو شتێک ته‌واوبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆیە ئەوان خۆیان ماندوو نەکرد، بەڵام بیروڕای من جیاوازبوو, بەڕاستی من دەستم بە خەباتکرد, لە ساڵێکدا دوو سێ جار رەوتی بزاڤم رێکخست".
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ناو په‌كه‌كه و درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئاپۆ، له دوای ده‌ستگیركردنی، عوسمان ئۆجالان ده‌ڵێت: "لە رۆژی گرتنی ئۆجەلاندا جەمیل بایک برادەرانی تری مێژوو شایدە کە ئەوان بانگەوازییەکیان نەکرد و دەنگیان نەبوو لەو رۆژەدا".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەوان لە دڵدا لەگەڵ سەرۆک ئاپۆدا نەبوون کە ئاپۆ هەبوو ئەوان لەگەڵی بوون کە ئاپۆ لاواز بوو لەگەڵی نەمان، من برای ئاپۆ بووم دووریانخستمەوە, لەناو ریزەکانی پەکەکە, واتە تۆزێک رێزی ئاپۆیان بۆ من لەبەرچاو نەبوو".