هێمن هه‌ورامی: پارتی و یه‌كێتی له ده‌ستپێكی رێككه‌وتنی قۆناغێكی تازه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی رایگه‌یاند: "یه‌كێتی و پارتی له ده‌ستپێكی قۆناغێكی تازه‌دان، رێككه‌وتنی ستراتیژی پێشوو بنه‌مای رێككه‌وتنه تازه‌كه ده‌بێت".
له لێداوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گوتی: "هه‌ردوولا پڕۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ش په‌یوه‌ندییان به هه‌لومه‌رجی بابه‌تی هه‌یه".
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئاماده‌كردن بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه، په‌یوه‌سته به بارودۆخی سیاسی، ئابووری، ریفراندۆم، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئیئتیلاف نه‌وه‌ك حكوومه‌تی بنكه فراوان، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستای ناو حكوومه‌ت كه باوه‌ڕیان به حكوومه‌تی ئیئتیلافی هه‌یه".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی روونیكرده‌وه: "ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخانه، بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تازه و رێككه‌وتنێكی تازه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن".