هێمن هه‌ورامی: سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆربه‌ندی شه‌رق شیده‌كه‌ینه‌وه
K24 – ھەولێر
له كۆربه‌ندی شه‌رق له ئیستانبوڵ روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خرێته‌ڕوو.
هێمن هه‌ورامی له شاری ئیستانبوڵ به كوردستان24 رایگه‌یاند به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی كۆڕبه‌ندی شرق بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی دوو رۆژه بانگهێشت كراوین كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی سیسته‌می نوێی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له هه‌رێمی كوردستان هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی و دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆتی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆك وه‌زیران توركیا نه‌عمان كورتولموش، سه‌رۆكی پێشووی تونس مونسیف مه‌رزۆكی و عه‌بدڵباسیت سه‌یدا و چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌كادیمی و رۆژنامه‌نووسی جیهانی و ناوچه‌یی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوونه.
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا نزیکەی سەد شاندی پسپۆری سیاسی و ئـەکادیمی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست به‌شدارن و لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچە چەندین دانیشتن و گفتووگۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی پرسی سوریا، ئـایندەی عێراق و پرسی حوکمڕانی ناوچە و رۆڵی ھێزە هه‌رێمییه‌كان و ھێزە نێودەوڵەتیییەکان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هێمن هه‌ورامی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین به باسێك له‌سه‌ر رۆڵی كورد و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدار ده‌بن.
به وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، له كۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی "كۆربه‌ندی شه‌رق" باس له دانانی سیسته‌می سیاسیی نوێ و ئه‌منی بۆ قوناغی دوای ته‌نگژه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت و روانگه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ ئێستا و ئاینده‌ی ناوچه‌كه ده‌خرێته‌ڕوو.
پێشی وایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ری سیاسی ناوچه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوونه، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و بڕیاره چه‌ندین پانێل رێك بخرێن و هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پانێلێكدا باس له روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ قوناغی ئێستا و قوناغی دوای داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هه‌ن. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرسه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شی ده‌كه‌ینه‌وه و په‌یامی كوردستان به به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه راده‌گه‌ینین كه به بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ناكرێن و باس له رۆڵی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ تێكشكاندنی داعش ده‌كه‌ین.