سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى گه‌ڵامێو.. به‌ره‌نگارى شێرپه‌نجه ده‌بێته‌وه و شكر و كۆڵيسترۆڵى خوێن داده‌به‌زێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سووده ته‌ندرووستييه‌كانى گه‌ڵا مێو، ره‌نگه هێشتا به ته‌واوى ئاشكرا نه‌بووبن، به‌ڵام لێكۆڵينه‌وه زانستييه‌كان زياتر له 20 سوودى گرنگى گه‌ڵامێويان ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ش به هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌ڵا مێو به كانزا و ڤيتامينه‌كان و خه‌سڵه‌تى دژه ئۆكسان بوونى و كاريگه‌ره به‌رچاوه‌كه‌ى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى رێژه‌ى شه‌كر و چه‌ورى له خوێندا.
گه‌ڵامێو بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر به سووده كه به هۆى گرفتى كورتبوونى دڕكه‌په‌تكه‌وه ده‌ناڵێنن. ياخود پێيان تووشى هه‌ڵاوسان بووه. يانيش ئه‌وانه‌ى كه خوێن به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك ناگاته دڵيان و ئازاريان هه‌يه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شى كه تووشى شه‌كره بوون، گه‌ڵا مێو چاره‌سه‌رێكى سرووشتييه، چونكه گه‌ڵامێو كه‌مترين رێژه‌ى شه‌كرى تێدايه و پێنج گه‌ڵاى ته‌نيا 14 كالۆريان تێدايه.
هه‌روه‌ها گه‌ڵامێو مادده‌ى كيميايى به سوودى بۆ ته‌ندرووستى مێشك تێدايه. بۆ بوارى جوانكاريش، گه‌ڵامێو، زۆر به‌سووده بۆ پێست چونكه دژى وشكهه‌ڵاتنى پێسته و رێژه‌يه‌كى زۆر شێى تێدايه و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى پۆليفينۆڵ و ڤيتامين (H) كه هۆكارى پارێزگاريكردنه له پێست و به‌رگرى له پيربوون و چڕچ و لۆچ بوونى پێست ده‌كات.
به‌هاى خۆراكى گه‌ڵامێو
به هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مترين كالۆرى تيدايه و زۆرترين مادده‌ى خۆراكى تێدايه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامينه‌كانى كه‌ى و ئێچ و ئه‌ى و بى 6 و مادده‌كانى نياسين و ئاسن و ريشاڵه‌كان و ريبۆفلافين و هه‌روه‌ها شه‌كر و سۆديۆم و چه‌ورى و كۆليسترۆڵ داده‌به‌زێنێت بۆ جه‌سته و ته‌ندرووستى مرۆڤ زۆر به سووده.
سووده‌كانى بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ:
1.دژه هه‌وكردنه:
به هۆى توانا زۆره‌كه‌ى له دژه ئۆكسان و ژه‌هراويبوونى جه‌سته و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وكردن، گه‌ڵامێو زۆر به سووده بۆ ئه‌وانه‌ى گرفتى هه‌وكردنيان هه‌يه. هه‌روه‌ها پارێزگارى له جه‌سته ده‌كات دژى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ، شێرپه‌نجه، زه‌هايمه‌ر، هه‌وكردنى جومگه‌كان و زۆرێك له كێشه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس.
2.نه‌خۆشييه‌كانى كورتهێنانى دڕكه‌په‌تك:
ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشى كورتهێنانى دڕكه‌په‌تك بوونه و به‌و هۆيه‌وه خوێن كه‌متر بۆ قاچيان ده‌ڕوات ده‌توانن سوودێكى زۆر له گه‌ڵامێو وه‌ربگرن.
3.بۆ تووشبووانى شه‌كره به‌سووده:
ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست نه‌خۆشى درێژخايه‌نى شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌توانن زۆر سوود له گه‌ڵا مێو وه‌ربگرن. چونكه له لايه‌كه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامينه‌كان و له لايه‌كى ديكه‌وه رێژه‌ى شه‌كر له خوێن داده‌به‌زێنێت.
4.ده‌وڵه‌مه‌نده به ريشاڵه‌كان:
گه‌ڵامێو پڕه له ريشاڵه‌كان و يارمه‌تى جه‌سته ده‌دات و هێزى پێ ده‌به‌خشێت. به خواردنه‌وه‌ى كوپێك ئاوى گه‌ڵامێو جه‌سته به رێژه‌ى %7 ريشاڵه‌خۆراكييه‌كانى ده‌ستده‌كه‌وێت.
5.بۆ ته‌ندرووستى ئێسكه‌په‌يكه‌ر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى خۆراكييه بۆ ئێسكى مرۆڤ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌كانى برۆنز، ئاسن، مه‌نگه‌نيز كه ئه‌مانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى به‌هێزبوونى ئێسقانن. به خواردنى گه‌ڵامێو ده‌كرێت مرۆڤ رێگرى بكات له تووشبوونى به نه‌خۆشييه‌كانى به‌ساڵاچوون به تايبه‌تى داخوورانى ئێسك. هه‌روه‌ها مه‌نگه‌نيز كار ده‌كات بۆ پێكهێنانى كولاجين و پرۆتينى پێويست بۆ كاركردنى ده‌ماره‌خانه.
6.دڵ له نه‌خۆشى ده‌پارێزێت
گه‌ڵامێو رێژه‌ى ئۆكسيدى نه‌تريك له خوێن زياد ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگرى له درووستبوونى جه‌ڵته‌ى دڵ ده‌كات و به‌و هۆيه‌وه فاكته‌رێكى گرنگه بۆ پاراستنى جه‌سته له كێشه‌كانى دڵ. هه‌روه‌ها بوونى مادده‌ى دژه ئۆكسان رێگرى له ئۆكسانى كۆڵيسترۆڵ ده‌كات و به‌وه‌ش رێگرى له تووشبوون به زۆر نه‌خۆشى ده‌كات.
7.چاره‌سه‌رى ژانى لاسه‌ره:
ئه‌وانه‌ى تووشى ژانه‌سه‌رى لايه‌كى سه‌ريان بوونه، گه‌ڵامێو يارمه‌تى نه‌هێشتنى ئازاره‌كه‌يان و هه‌ستكردن به ئارامى ده‌دات. ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ى هه‌يه‌تى، كه دژه ئۆكسانه.
8.قه‌بزى ناهێڵێت:
به هۆى بوونى ريشاڵه‌كانه‌وه رێگرى له تێكچوونى كارى كۆئه‌ندامى هه‌رس ده‌كات، به تايبه‌تى ئه‌و ريشاڵانه‌ى تواناى توانه‌وه‌يان نييه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى مرۆڤ له ريخۆڵه‌كانييه‌وه به ئاسانى پاڵى پێوه بنرێت بۆ ده‌ره‌وه.
9.هه‌رس ئاسان ده‌كات:
رۆڵێكى گرنگى هه‌يه له چاره‌سه‌رى كێشه‌ى به‌دهه‌رسى و كه‌مكردنه‌وه‌ى تێهه‌ڵچوونى گه‌ده و كێشه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس.
10.ماندوێتى ده‌ڕه‌وێنێته‌وه:
ئه‌وانه‌ى تووشى كێشه‌ى كه‌مخوێنى بوونه، زياتر هه‌ست به ماندوێتى ده‌كه‌ن، گه‌ڵامێو به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و كانزاكان يارمه‌تى كێشه‌ى خوێن ده‌دات و چاره‌سه‌رى ده‌كات، چونكه ئاسن كانزايه‌كى سه‌ره‌كييه بۆ زيادبوونى ئاستى وزه.
11.پارێزگارى له ددانه‌كان ده‌كات:
به زۆر به‌كارهێنانى گه‌ڵامێو، ده‌كرێت به‌سه‌ر زۆرێك له كێشه و نه‌خۆشييه‌كانى ددان و داخوران و كلۆربوونى ددانه‌كان زاڵ بيت.
12.نه‌خۆشييه‌كانى گورچيله:
گه‌ڵامێو كاريگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشه‌ڵۆكى ترشى يۆريك هه‌يه و فشارى سه‌ر گورچيله كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها رێژه‌يه‌كى زۆر ئاوى تێدايه كه يارمه‌تيده‌ره بۆ رزگاربوون له ترشه‌ڵۆكى يوريك و پاككردنه‌وه‌ى جه‌سته.
13.ئاستى كۆڵيسترۆڵ له خوێن كه‌مده‌كاته‌وه:
ئاوێته‌يه‌كى تايبه‌ت له گه‌ڵاى مێودا هه‌يه كه ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى ئاستى كۆڵيسترۆڵى خوێن و له‌ناوبردنى كۆڵيسترۆڵى زيانبه‌خش به هۆى خه‌سڵه‌تى دژه ئۆكسان بوونه‌كه‌ى.
14.دژه به‌كتريا:
گه‌ڵامێو زۆر به توندى دژى به‌كتريايه و جه‌سته له هه‌ر جۆره هه‌وكردن و گه‌شه‌كردنێكى به‌كتريا ده‌پارێزێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره بۆ ئيفليجى منداڵان و هه‌ر جۆره هه‌وكردنێكى جه‌سته.
15.چاره‌سه‌رى زه‌هايمه‌ره:
به هۆى بوونى مادده‌ى بوليفينۆڵ كه ئاستى بيبتدات لاى تووشبووانى زه‌هايمه‌ر داده‌به‌زێنێت ده‌ركه‌وتووه، گه‌ڵامێو گرنگه بۆ پاراستنى ته‌ندرووستى مێشك و دواكه‌وتنى نه‌خۆشييه‌كانى ده‌ماره‌خانه له ته‌مه‌نى به‌ساڵاچووندا.
16.سيستمى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات:
ده‌وڵه‌مه‌ندى به كانزاكان و زۆرى ڤيتامينه‌كانى كه‌ى و جه‌ى و ئه‌ى ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى جه‌سته به‌رگرييه‌كى به‌هێزى هه‌بێت له دژى نه‌خۆشييه‌كان به تايبه‌تى نه‌خۆشييه‌كانى وه‌رزى سه‌رما.
17.پارێزگارى له له‌ده‌ستدانى بينايى ده‌كات:
خه‌سڵه‌تى دژه ئۆكسانييه‌كه‌ى به‌ره‌نگارى ئه‌و ريشاڵه زيانبه‌خشانه ده‌بێته‌وه كه زيان له هاوێنه‌ى چاو ده‌ده‌ن، به تايبه‌تى له ته‌مه‌نى به‌ساڵاچوواندا.
18.دژه شێرپه‌نجه‌يه:
خه‌سڵه‌تى به‌هێزى هه‌يه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه به تايبه‌تى به هۆى ئه‌وه‌ى دژه هه‌وكردنه رێگرى له تووشبوون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك ده‌كات و هه‌روه‌ها رێگرى له گه‌شه و بڵاوبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى شێرپه‌نجه ده‌كات و سيستمى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.
19.وشكهه‌ڵاتنى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات:
ئه‌وانه‌ى به هۆى ژينگه و كه‌شوهه‌وا رووبه‌ڕووى سوتانه‌وه‌ى پێست و وشكهه‌ڵاتن بوون، گه‌ڵا مێو چاره‌سه‌رى پێويستيان بۆ دابين ده‌كات.
20.چاره‌سه‌ره بۆ پێستى چه‌ور:
رۆژانه ده‌كرێت 10 كه‌وچك ئاوى گه‌ڵامێو به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ڵسوانى له پێستى رووخسار و دواى 15 خوله‌ك شوشتنى به ئاوى سارد يارمه‌تى چاره‌سه‌رى چه‌ورى پێست ده‌دات.
21.ده‌موچاو ده‌گه‌شێنێته‌وه:
ئه‌گه‌ر رۆژانه هه‌ويرى گه‌ڵاى مێو و هه‌نگوين تێكه‌ڵ بكرێت و له سه‌ر رووخسار دابنرێت بۆ ماوه‌ى 20 خوله‌ك و دواتر بشوورێت و كرێمى رۆژانه يان شه‌وانه‌ى لێ بدرێت، پێستى رووخسار ده‌دره‌وشێنێته‌وه.
ئ.ر