به‌ڤیدیۆ.. دۆزینه‌وه‌ی زهڕافهیهكی ره‌نگ سپی نامۆ
K24- هه‌ولێر:
پاسه‌وانانی یه‌كێك له باخچه پارێزراوه‌كانی ئاژه‌ڵان له كینیا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی زهڕافهیهكی نامۆیان تۆماركردووه كه به‌ڕه‌نگێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون.
به‌رپرسانی ئه‌و باخچه‌یه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و زه‌ڕافه‌یه و بێچوهكهشی به ره‌نگی سپی، بۆ نه‌خۆشیێك گه‌ڕانده‌وه، كه پێی ده‌گوترێت نه‌خۆشی "بههاق"، كه بریتییه له نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی له باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌كان ده‌مێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به بۆیه‌كانی پێسته‌وه هه‌یه.
وه‌ك زانایانی بایۆلۆژی ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌خۆشیه په‌یوندی به بۆهێڵی كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه هه‌یه و، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی به‌شێك یان ته‌واوی ره‌نگه بۆیه‌كانی سه‌ر پێستی ئاژه‌ڵان، به‌تایبه‌ت كه زه‌ڕافه ئاژه‌ڵێكی پێست په‌ڵه‌داره.
چالاكوانانی پارێزگاریكردن له مافی ئاژه‌ڵان ترسی خۆیان له‌وه ناشارنه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه ببێته هۆی سه‌رنجی راوچیانی نایاسایی به‌لای زه‌ڕافه ره‌نگ سپییه‌كه و بێچووه‌كه‌یدا.
دوای له‌دایكبوونی بێچووه زه‌ڕافه‌كه، پاسه‌وانانی باخچه‌ی "ئیشاكبینی هیروا" ئه‌ركی پاسه‌وانیكردن و پاراستنی ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه نامۆیه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ری رێوشوێنی ته‌واو بۆ پاراستنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه كردووه‌ته‌وه.
H.B