تایبه‌ت به پیاوان.. دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ رێگریكردن له منداڵبوون له پیاوان
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی جۆره چاره‌سه‌رێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ رێگریكردن له منداڵبوون به‌كاری بهێنن، له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره نوێیه له‌سه‌ر شێوازی ده‌نكه حه‌ب درووستكراوه و ناوه زانستییه‌كه‌ی "EP055"ـه، كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری زانستی "Science Daily"، ئه‌و جۆره حه‌به چالاكی سپێرم "گه‌میت"ـه‌كانی پیاو كه‌م ده‌كاته‌وه و، دوای 30 كاتژمێر له خواردنی ئه‌و حه‌به كاری خۆی ده‌كات و، كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
تیمی تویژه‌ران، سه‌ره‌تا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان له‌سه‌ر نێره‌ی مه‌یموون تاقی كردۆته‌وه و، ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ رێگری له پیتاندن ده‌كات، دوای ئه‌و ماوه‌یه دووباره توانای پیتاندن بۆ پیاو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنی پیاوه‌تی هه‌بێت.
له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ریانخستووه، كه ئه‌و چاره‌سه‌ره هیچ مه‌ترسییه‌كی لابه‌لای له‌سه‌ر ته‌ندرووستی و هه‌ست و سۆزی پیاوان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائێستا زۆربه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی رێگریكردن له منداڵبوون له‌لایه‌ن خانمانه‌وه به‌كار ده‌هێندران، زۆربه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ئافره‌تان هه‌بووه.
H.B