تیمساحێک سەرانە لە ماسیگرێک دەسەنێت

نەک ماسییەکەی نزیک بوو خۆشی بخوات

K24 – هه‌ولێر:

ماسیگرێک لە ئوستوراڵیا دڵخۆش دەبێت بەوەی قولاپەکەی ماسییەکی پێوە بووە، بەڵام تیمساحێک هەم ماسییەکەی لێ وەردەگرێت و هەمیش مەترسی بۆخۆی دروست دەکات.

ماسیگرەکە کوڕێکی گەنجە بە ناوی دانیەل و لەگەڵ هاوڕێیەکی زۆر دڵخۆش دەبن کاتێک ماسییەکی گەورە راو دەکەن، بەڵام نەک ماسییەکە بە زەحمەت خۆشیان لە تیمساحێک رزگار دەکەن.

ئەم جۆرە تیمساحە بە "تیمساحی ئاوی سوێر" ناسراوە و 200 هەزاریان لە باکووری وڵاتی ئوستوراڵیا دەژین و درێژیان شەش مەتر دەبێت.

The Daily Mail

H.J