سه‌رۆكى ئۆگه‌ندا ئه‌م جۆره سێكسه‌ى پێ نه‌شياوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئۆگه‌ندا، كاگوتا موسيڤينى، رايگه‌ياند، سێكس له رێى ده‌مه‌وه بيانييه‌كان دايان هێناوه و ده‌م ته‌نيا بۆ خواردنه نه‌ك سێكس.
رۆژنامه‌ى (ميرۆر)ى به‌ريتانى بڵاويكرده‌وه، موسيڤينى، دژايه‌تى خۆى بۆ ئه‌و جۆره سێكسه ده‌ربڕيوه و داوايكردووه، خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى خۆيان له‌و كرداره به دوور بگرن.
سه‌رۆكى ئۆگه‌ندا، به دژايه‌تيكردنى هاوڕه‌گه‌زبازيش ناسراوه و له 2014دا به ياسا رفتارى هاوڕه‌گه‌زبازى له وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد.
موسيڤينى، كه ئێستا ته‌مه‌نى (73 ساڵه)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا قسه‌ى له باره‌ى ره‌فتاره دزێوه‌كانى كۆمه‌ڵگه كرد و گوتى: "لێم گه‌ڕێن ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه بۆ باسكردن له ره‌فتارێك و هۆشدارى بده‌مه گه‌له‌كه‌م، كه هه‌ندێك ره‌فتارى دزێوى بيانى هه‌ن پێويسته لێيان به دوور بن، به تايبه‌تى سێكس له رێى ده‌مه‌وه".
گوتيشى: "ده‌م بۆ خواردنه نه‌ك بۆ سێكس و ئێمه ناونيشانى سێكس ده‌زانين و ده‌شزانين شوێنى كوێيه".
پێشتريش له 2014دا موسيڤينى وتبووى: "سێكس له رێى ده‌مه‌وه ده‌بێته هۆى درووستبوونى كرم و شۆڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و كرمانه بۆ گه‌ده، هه‌ر بۆيه سێكسى ده‌م گونجاو نييه".