كچێك به‌مه‌به‌ست دایك و باوكی ده‌كوژێت
K24- هه‌ولێر:
كچێكی عێراقی كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 16 بۆ 17 ساڵیدایه و خه‌ڵكی قه‌زای مه‌حموودیه‌ی باشووری به‌غدایه، ده‌ستڕێژی گوللـه له دایك و باوكی ده‌كات و هه‌ردووكیان ده‌كوژێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، "دوێنێ شه‌ممه چه‌ند زانیاریه‌ك له ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، گوایا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیێك له قه‌زای مه‌حموودیه‌ی باشووری به‌غدای پایته‌خت و دایك و باوكی كچێكیان كوشتووه".
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ورد له‌و بابه‌ته و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌غداوه به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پایته‌خت، ده‌ركه‌وتووه، كچه‌كه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 16 بۆ 17 ساڵیدایه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ست ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له دایك و باوكی كردووه و هه‌ردووكیانی كوشتووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "كچه بكوژه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و رێوشوێنی یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر بكوژه‌كه گیراوه‌ته به‌ر"، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكات.
H.B