له‌وه‌ته‌ی ئایفۆن هه‌یه به‌كارهێنه‌رانی به هه‌ڵه ره‌فتارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن، به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و به به‌رده‌وام، به‌رنامه كراوه‌كان داده‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بارگاوی پاتری مۆبایله‌كه بپارێزن، چونكه وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كان به كراوه‌یی بمێننه‌وه، بارگاوی پاترییه‌كه‌ی زووتر داده‌به‌زێت.
جۆن گروبه‌ر، یه‌كێك له په‌ره‌پێده‌رانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، له‌و بڕوایه‌دایه، داخستنی ئه‌و به‌رنامانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر باشتركردنی پاتری نابێت و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ش به به‌رده‌وامی، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
وێبسایتی سی ئێن بی سیی له زاری ئه‌و په‌ره‌پێده‌ره بڵاویكردووه‌ته‌وه، سیسته‌می كارپێكردنی ئایفۆن، ئایپاد (ئای ئۆ ئێس)، وه‌كو كۆمپیوته‌ر نییه و داخستنی به‌رنامه‌كان نابێته هۆی باشتربوونی پاترییه‌كه، چونكه له مۆبایل و ئایپاد ئه‌و ئه‌په‌ی كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت، هیچ بڕێك له بارگاوی پاترییه‌كه دانابه‌زێنێت.
له حاڵه‌تی به جێهێشتنیشیان به كراوه‌یی، هیچ له توانای مۆبایله‌كه كه‌مناكه‌نه‌وه و هیچ زیانێكیشی نابێت.
ئه‌و په‌ره‌پێده‌ره، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونانه‌ی، په‌یامێكی ئه‌لیكترۆنی كریگ فیدیریگی، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری پرۆگرامه‌كانی ئه‌پڵ وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، كه بۆ به‌كارهێنه‌رێكی ره‌وانه كردووه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه كراوه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی داناخت، چونكه ئه‌و كاره ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله‌كه درێژتر ناكات.
سه‌رچاوه: SkyNews