لە تۆڵەی کوشتنی پیاوێک گوندنشینان 300 تیمساح دەکووژن

"کێرد و چەقۆ و داس بەکارهاتووە"

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی تیمساحێک لە گوندێکی وڵاتی ئیندۆنیسیا پیاوێک دەکووژێت، گوندنشینان لە تۆڵەی کوشتنی ئەو هاوگوندییەیان، بە کێرد و چەقۆ و داس 300 تیماس دەکووژن.

سوگیتۆ،  پیاوەکوژراوەکە، لەکاتی کۆکردنەوەی گیا بۆ مانگاکانی، لە لایەن تیماساحێکەوە هێرشدەکرێتە سەری، دواتر گوندنشینان بە مردووی دەیدۆزنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی جاکارتا پۆست، 40 پۆلیس بۆ رێگریکردن لەو گوندنشینانە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی تیمساح کووژەکان، نەیانتوانیوە بیانوەستێنن، ئاکام 300 تیماس "جینۆساید" کراون.

H.J