بە كاروانێكی 100 ئۆتۆمبێلی بۆ زیندان بهڕێكرا
K24 - ھەولێر
لە روسیا و توركیا بە ئەنجامدانی چەندین تۆمهت دادگاییكراوه و حوكمی 10 مانگ زیندانیكردن بەسەردا سەپێنراوە و لە كاتی چوونی بۆ زیندانیش بە 100 ئۆتۆمبێل یاوەری كرا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، جەنگیز شكارئۆغلو كە بە "چەركەز جەنگیز" ناسراوە، لە ساڵانی نێوان 2005 – 2016 بە ئەنجامدانی چەندین تۆمەتی وەك بەڕێوەبردنی رێكخراوی سەربازی، سیخۆری سەربازی و ھەوڵدان بۆ كوشتنی سەرۆك كۆماری چیچان لە روسیا دادگاییكرا و دواتر لە تۆمەتەكان بێ بەریكرا و ساڵی 2016 بۆ توركیا گەڕایەوە و بە بیانووی یارمەتیدانی توركمانەكانی سوریا، بە زۆری سەنەد بە ھەندێ بزنسمەن ئیمزاكرد و بە ھۆیەوە حوكمی 10 مانگ زیندانیكردن بەسەردا سەپێنرا.
لە كاتی چوونیش بۆ زیندانی مالتەپە لە ئیستانبوڵ، بە كاروانێكی پێكھاتوو لە 100 ئۆتۆمبێل یاوەری كرا.
چەركەز جەنگیز لەبەردەم زیندان بە ھاورێیانی گووت " لە كۆلانەكان گەورە بووین و تێچوونێكی زیاترمان داوە، 10 مانگ زیندانی دەكرێم، دوای 10 مانگی دیكە بە شێوەیەكی بەھێزتر دەگەڕێمەوە و دەمەوێت ئەوە بڵێم، ئەوە وڵاتی مافیا نییە، پێویستی بە كەسانی راستەقینەی زانستی، سیاسی و بزنسمەن ھەیە و تەنیا داواكاریم لە ھاورێكانم ئەوەیە بخوێنن و ئاگاداری یەكتر بن".