پارێزه‌رێكى كورد فه‌رهه‌نگێكى ياسايى ئه‌ڵمانى كورديى عه‌ره‌بى به‌چاپ ده‌گه‌يه‌نێت

رەوەندی کوردی و عەرەبی ئەڵمانیا بۆ وەرگێڕانی نوسراوە یاسایی و دادگا و پۆلیس و دامەزراوە و فەرمانگەکان سوودی لێوەردەگرن
kurdistan24.net

K24 – به‌رلين:

فەرھەنگێکی یاسایی ئەڵمانی کوردی عەرەبی لە لایەن پارێزەرێکی کوردی نیشتەجێی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.

رەوەندی کوردی و عەرەبی ئەڵمانیا بۆ وەرگێڕانی نوسراوە یاسایی و دادگا و پۆلیس و دامەزراوە و فەرمانگەکان سوودی لێوەردەگرن.

ئەو فەرھەنگە یاساییە کەلێنێک لەو بۆشاییە گەورەیەی کتێبخانەی کوردی لە بواری یاسایی و زانستیدا پڕدەکاتەوە.