به‌ڤیدیۆ.. جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند ئاگر له هه‌موو جه‌سته‌ی به‌ربوو
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فێیسبووك بڵاوبووه‌ته‌وه، دیمه‌نی داگیرساندنی جگه‌ره‌یه‌ك نیشان ده‌درێت، كه چۆن ده‌بێته هۆی گڕگرتنی ته‌واوی جه‌سته‌كه‌ی.
له گرته‌كه‌دا كه ئاماژه پێنه‌كراوه له چ وڵاتێك بووه له یه‌كێك له كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه، دیاره كه گه‌نجێك له‌سه‌ر كورسی یه‌كێك له ماركێته‌كان دانیشتووه و كاتێك هه‌ڵده‌ستێت و بۆ لای كاشێره‌كه ده‌ڕوات، چه‌خماخه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی داگیرسێنێت، به‌ڵام له‌كاتی داگیرساندنی چه‌خماخه‌كه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی نه‌كردبوو روویدا و ئاگر ته‌واوی جه‌سته‌كه‌ی داگرت.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا دیاره، كه‌سێكی دیكه‌ش كه له ته‌نیشتییه‌وه وه‌ستاوه، كه پێناچێت به‌یه‌كه‌وه بن، به‌هۆی داگیرساندنی ئه‌و چه‌خماخه، ئاگری جه‌سته‌ی ئه‌ویش داده‌گرێت.
وه‌ك بڵاویش كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی دزه‌كردنی غاز له لووله‌كانی ماركێته‌كه، ناو ماركێته‌كه به‌غاز ته‌نراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن و له‌كاتی داگیرساندنی ئاگره‌كه ئه‌و رووداوه روویداوه.
H.B