به ڤیدیۆ.. به‌بێ هیچ ئامێرێكی هه‌ناسه‌دان ده‌چێته قووڵایی 40 مه‌تر
K24 - هه‌ولێر:
گیولام نیری، به‌بێ هیچ ئامێرێكی هه‌ناسه‌دان، زیاتر له دوو خووله‌ك له ژێر ئاودا ده‌مێنێته‌وه و ده‌چێته قووڵایی 40 مه‌تری مه‌له‌وانگه‌یه‌كی داخراو.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه ئامێرێكی هه‌ناسه‌دان پێیه تۆماركراوه، كه له‌گه‌ڵیدا ده‌چێته ژێره‌وه‌ی قووڵترین مه‌له‌وانگه‌ی داخراو له جیهان كه له ڤینیسیای ئیتالیایه.
وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مه‌له‌وانه، ناچاربووه سییه‌كانی له هه‌وا به‌تاڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌ك ئازادانه له ناو ئاودا جووڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی بكات.
پێشتر ئه‌و گه‌نجه 35 ساڵییه، چوار جار ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه و وه‌ك خۆیشیی ده‌ڵێت، دوایینجار توانیویه‌تی به هه‌مان ته‌كنیكی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سییه‌كان، بچێته قوڵایی 126 مه‌تر.
ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی شاری نیسی فه‌ره‌نسایه و ئێستا وه‌ك نمایشێك له‌و هۆتێله ئیتاڵییه‌یه، ده‌ڵێت: "هیچ حه‌ز ناكه‌م مه‌له‌وانی بكه‌م، ته‌نها پێم خۆشه جووڵه‌ی جیاواز بكه‌م، وه‌كو بازدان و فڕین، وه‌ك بڵێی له شوێنێكی وابم كه هێزی كێشكردنی زه‌وی تێدا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیچ كات به ته‌نیا مه‌له‌وانی ناكه‌م و هه‌میشه جولی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی پێویست هاوكاریم بكات".
پرۆژه‌ی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ته‌لارساز ئیمانوێل بۆریتۆ دیزاینكراوه له گرووپی هۆتێله‌كانی بۆرێتۆیه له ڤینیسیای ئیتاڵیا.