تایبه‌تمه‌ندییه "نایابه‌كه‌ی" ئایفۆن بۆ ڤێرژنه كۆنه‌كانیش ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆنی نوێ، بارگاویكردنی ویه‌رلێسه، كه به هۆی پادێكه‌وه، ئامێره‌كان باره‌گاوی ده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی كێبڵه‌وه بارگاوی بكرێته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه، ته‌نها به دانانی ئامێری ئایفۆن له‌سه‌ر ئه‌و پاده‌ی كه به كێبڵه‌كه به‌ستراوه و ته‌نها به‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌كه‌وێت، مۆبایله‌كه بارگاوی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سكای نیوز، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به تێچووی 20 دۆلارێك بۆ ئایفۆنه كۆنه‌كانیش به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆیه پێویست ناكات زیاتر له 650 دۆلار بۆ كڕینی ئایفۆنی نوێ خه‌رج بكه‌ی.
ئایفۆنه كۆنه‌كان، ده‌توانرێت له رێگه‌ی پادێكی تایبه‌ته‌وه، كه پێی ده‌گوترێت "Antye Qi Wireless Charging Receiver Case" به شێوه‌ی وایه‌رلێس بارگاوی بكرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش ته‌نها به دانانی ئامێره‌كه له‌سه‌ر پادێكی تایبه‌ته‌وه، مۆبایله‌كه بارگاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و پاده ئه‌لیكترۆنییه، ده‌توانێت ئامێره‌كانی ئایفۆن 7 و 7 پله‌س، ئایفۆن 6 و 6 پڵه‌س بارگاوی بكاته‌وه و نرخه‌كه‌شی ته‌نها 18 دۆلاره.
نه‌رخی به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی ئه‌پڵ:
ئایفۆن X به 999 دۆلار ده‌ستپێده‌كات
ئایفۆن 8 پڵه‌س به 799 دۆلار ده‌ستپێده‌كات
ئایفۆن 6، به 699 دۆلار ده‌ستپێده‌كات
كاتژمێری ئه‌پڵ 3، له 399 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات