به‌ڤیدیۆ.. زه‌وی ئافره‌تێك قوت ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێری له وڵاتی چین تۆماركراوه، بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئافره‌تێك له‌سه‌ر شۆڵده‌ری شه‌قامێك ده‌ڕوات، شۆڵده‌ره‌كه رووده‌چێت و ئافره‌ته‌كه قوت ده‌دات.
له گرته‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كه چۆن زه‌وی له‌ژێر پێی ئه‌و ئافره‌ته جل ڕه‌شه شه‌ق ده‌بات و ئافره‌ته‌كه فریای خۆڕزگاركردن ناكه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، ئه‌و ئافره‌ته له‌ژیان ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌وتنه ناو چاڵه‌كه به‌شێك له جه‌سته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر خۆڵه‌وه و دوو په‌راسووی شكاون.
به‌گوێره‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش، رووداوه‌كه له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی پاسه‌كان له شاری لانچۆ روویداوه و فراوانی چاڵه‌كه ده‌گاته نزیكه‌ی 3 مه‌تر و دۆخی ته‌ندرووستی ئافره‌ته‌كه‌ش جێگیر بووه.
هاوكات ئه‌وانه‌ی له شوێنی رووداوه‌كه بوون، په‌یوه‌ندییان به ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌وه كرد، بۆئه‌وه‌ی فریای ئافره‌ته زیانپێگه‌یشتووه‌كه بكه‌ون، یه‌كێكیش له‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه‌كه بوون كاسكێتێكی ماتوڕسواری ده‌داته ئافره‌ته‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بكات، تاوه‌كو پاشماوه رووخاوه‌كان زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نن.
دوای رووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووچوونی زه‌وی له‌و شوێنه ده‌ستی پێكردووه.
H.B