10 پڕفرۆشترین کاڵای ماڵپەڕی ئەمازۆن بۆ ساڵی 2017 بناسە

رەنگە ببنە بیرۆکەی بازرگانی بۆت

K24 - هه‌ولێر: 

ماڵپەڕی بێزنسس ئینسایدەر لە بە دواداچوونێکیدا 10 پڕفرۆشترین کاڵای فرۆشتنی ئۆنلاینی ماڵپەڕی ئەمازۆن بۆ ساڵی 2017 دیاری دەکات.

ئەمازۆن ئیکۆ
ئەمازۆن ئیکۆ

ئەمازۆن ئیکۆ تەنها وەک بڵندگۆ بەکارنایەت، بەڵکو لە رێگای دەنگە فەرمان، چەندین تایبەتمەندی دیکەی وەک زانینی کەش و هەوا، گەڕان لە رێگای ئینتەرنێت و کۆنترۆڵکردنی رووناکی تێدایە.

نرخی 99.99 دۆلارە

ئەمازۆن دۆت
ئەمازۆن دۆت

هەمان فەرمانەکانی ئەمازۆ ئیکۆ جێبەجێدەکات، بەڵام قەبارەی بچووکترە و دەتواندرێت لە رێگای بلوتوس و وایه‌رلێس، بڵندگۆی زیاتری پێوە پەیوەندیدار بکرێت.

نرخی 34.99 دۆلارە.

کوڵێنەری حەوت کرداری(ئینستانت پەت)
کوڵێنەری حەوت کرداری(ئینستانت پەت)

گەر حەز بە خواردن دەکەیت و دەتەوێت بە ئاسانترین شێوە خواردنەکانت ئامادە بکەیت، ئەم مەنجەڵە زیرەکە بەهۆی بەکارهێنانی سیستەمی پێشکەوتوو، یارمەتی زۆرت دەدات. کۆنتڕۆڵی گەرمی ناو مەجنەڵەکە دەکات و وەک کوڵێنەر و گەرمکەرەوە بەکاردێت. بەگوێرەی جۆری خواردنەکە، مەنجەلەکە گەرمی و رێژەی کوڵان دیاری دەکات.

لە 99.95 تا 139.99 دۆلار دەستپێدەکات

موگناتیسی مۆبایلی ناو ئۆتۆمبێل(تێک مات ماگگریب)
موگناتیسی مۆبایلی ناو ئۆتۆمبێل(تێک مات ماگگریب)

ئەم بەرهەمە بچووک و سادەیە لە ساڵی 2016 زۆرترین فرۆشی هەبوو، بەڵام بەهۆی بەرهەمهێنانی ئەو ئامێرانەی پێشوو باسکران، لە ساڵی 2017 بووە چوارەم پڕ فرۆشترین بەرهەم لە ماڵپەڕی ئەمازۆن.

ئەو ئامێرە لەسەر داشبۆرد (داشبڵ)ی ئۆتۆمبێل دادەندرێت و دەتوانی لە رێگای موگناتیسەکەی مۆبایلەکەتی پێوە ببەستی، ئەمەش بەکارهێنانی مۆبایل ئاسانتر دەکات کاتێک دەتەوێت گوێ لە گۆرانییەک بگری یاخود نەخشەی مۆبایلەکەت بەکاربهێنی لە کاتی شوفێریکردن.

نرخی 7.99 دۆلار

تابلێتی 8 و 7 ی ئەمازۆن
تابلێتی 8 و 7 ی ئەمازۆن

جۆرێکی تابلێتە و تایبەتە بە کۆمپانیای ئەمازۆن.

نرخەکەی لە 49.99 دۆلار دەستپێدەکات تاکو 99.99 دۆلار

میمۆری کاردی سان دیسک ئۆڵترا(32 گێگابایت)
میمۆری کاردی سان دیسک ئۆڵترا(32 گێگابایت)

ئەم بەرهەمە 13 دۆلارییە شەشەم پڕفرۆشترین کاڵای ناو ماڵپەڕی ئامازۆن بووە.

نرخی 12.49 دۆلارە

هێدفۆنی وایەرلێسی سۆنی
هێدفۆنی وایەرلێسی سۆنی

ئەم هێدفۆنە خاوەنی ئەپلیکەیشنی خۆیەتی و یەکێکە لە هێدفۆنە گرانبەهاکان، بە هۆی ئەوەی وایەرلێسە، بەکاربەرانی ئاسوودەن لە بەکارهێنانی.

نرخی 97 دۆلار بۆ 148 دۆلارە

ئەمازۆن ئەنلیمیتد میوزک
ئەمازۆن ئەنلیمیتد میوزک

بە بەشداریکردنت لەم خزمەتگوزارییە، دەتوانی گوێ لە 10 ملیۆن گۆرانی بگری بە مانگانەی تەنا یەک دۆلار(ئەم نرخە دەگۆڕێت).

گسکی کارەبای ئایرۆبۆت
گسکی کارەبای ئایرۆبۆت

ئەم گسکە هاوشێوەی رۆبۆت خۆی کارەکانی دەکات. تەنها لە ناو ژوورەکەت دایبنێ، خۆی خاوێنی دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کەس ئاراستەی بکات.

نرخی 399.99 دۆلارە

هێدفۆنی ئانکەر(بە بلوتوس کاردەکات)
هێدفۆنی ئانکەر(بە بلوتوس کاردەکات)

جیاوازی لەگەڵ هێدفۆنەکانی دیکە ئەوەیە کە ئاسان بەکاردێت، لە رێگای بلوتوس پەیوەندیدار دەکرێت بە ئامێرەکان

نرخی 25.99 تا 27.99 دۆلار

‌H.J