بۆ یەکەمجار دڵێک بە تەواوی تایبەتمەندییەکانیەوە دروستکرا

"تەواوی تایبەتمەندییە بایەلۆجییەکانی تێدایە"

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتی زانایان دڵێکی سێ رەهەندی بە دەماریان دروست کرد.

د. تال دڤیر، پرۆفیسۆری گەرد و خانە بایەلۆجییەکان لە زانکۆی تەلئەبیب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەرهەمەکەمان سوودی زۆری بۆ ئەندازەی گۆڕینی ئۆرگانەکان لە داهاتوودا دەبێت و هەموو تایبەتمەندییە بایەلۆجی، خانەیی، بایۆکیمیایی و ئەناتۆمییەکانی تێدایە".

راشیگەیاند: "دڵەکە لە خانە، دەمار و چەند بەشێکی دیکەی مرۆڤ دروستکراوە".

ئەگەرچی ئەمە یەکەم قۆناغییەتی، بەڵام دروست کردنی ئەو دڵە دەستکردە سوودی بۆ ملیۆنەها کەس دەبێت کە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ دەمرن ئەگەرلە داهاتوو قۆناغەکانی دیکەی بەسەرکەوتویی ئەنجام بدرێن.

دڵەکە هەمان قەبارەی دڵی کەروێشکی هەیە و لە ئێستادا زانایان کار لەسەر ئەوە دەکەن قەبارەی دڵەکە بەجۆرێک گەورە بکەن کە بتوانرێت بۆ مرۆڤ بەکاربێت.

ABC NEWS

H.J