ویسنتۆن چه‌رچل له باره‌ی ئاوی زمزم چی گوتووه
K24 - هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، وینستۆن چه‌رچل، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود له ساڵی 1945، ئاوی زمزمی خواردووه‌ته‌وه.
جۆنسۆن، له باره‌ی ژیانی چه‌رچله‌وه، له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی "تایمز" ئاماژه به گوته‌یه‌كی ئه‌و ده‌كات، دوای خواردنه‌وه‌ی ئاوی زمزم و گوتوویه‌تی: "ئه‌و ئاوه سازگارترین ئاوه كه له ژیانمدا خواردبێتمه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له ماوه‌ی رابردوودا، ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵمه‌ته چاكسازییه كردووه، كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ده‌ستی پێكردووه و داوای فراوانكردنی مافه‌كانی ژنانی كردووه له‌و و‌ڵاته.
جۆنسۆن دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام هانی سعوودیه ده‌دات له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، داهاتووی سعوودیه و ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی، له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییانه وه‌ستاوه.
وینستۆن چه‌رچل (1874-1965)، بۆ ماوه‌ی دوو خوولی جیاواز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه، خوولی یه‌كه‌م له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، واتا ساڵی 1940 تاكو 1945، خوولی دووه‌میش له ساڵی 1951 تاكو 1955.
سه‌رچاوه: RT
ا. م