ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن

لەچكەكانیان بە دار ھەڵدەواسن

K24 - ھەولێر

 ماوەیەكە ژمارەیەك لە ژنانی ئێران كەمپینێكیان بەناوی (ژنانی شەقامی ئینقیلاب) راگەیاندووە و دژی سەرپۆشی زۆرەملێ لە وڵاتەكەیاندا چالاكی ئەنجامدەدەن و تائێستاش 30 كچ و ژن لەلایەن پۆلیسی تاران دەستگیركراون.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، كچان و ژنانی ئێران وەك ناڕەزایەتی دەچنە سەر شوێنە بەرزەكان و لەچكەكانیان بە دارێكەوە بەرزدەكەنەوە، لە ھەرشوێنێكیش پۆلیس پێیان بزانێت ھەڵدەكوتێتە سەریان و دەستگیریان دەكات.

بە گوێرەی ئاماری پۆلیسی تاران لە چەند رۆژی رابردوودا 30 ژنی تاران بەھۆی فڕێدانی لەچك و ئەنجامدانی چالاكی دژی سەرپۆش دەستگیركراون.

 لە ساڵی 1979 سەرپۆشی (حیجاب) بەپێی دەستووری ئەوكاتی ئێران بەسەر ژنان سەپێندرا و تائێستاش بەردەوامە، چەندین جار ژنانی ئێران ناڕەزایەتیان دژی ئەو یاساییەی وڵاتەكەیان دەربڕیووە. بەپێی مادەی 638 یاسایی سزادانی ئیسلامی ھەر كەسێك بەبێ حیجاب لە شوێنە گشتییەكان ببینرێت، دوو مانگ بەند دەكرێت،و ھاوكات 74 جەردیشی لێدەدرێت.

H.M

 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن
 ژنانی ئێران سەرپۆش فڕێدەدەن