"ئه‌و گه‌نجه‌ی له مه‌ككه خۆی كوشت ویستوویه‌تی به‌سه‌ر كه‌عبه‌دا بفڕێ"
K24 - هه‌ولێر:
له كاتێكدا هه‌ندێك گومان له خۆكوشتنی گه‌نجه فه‌ڕه‌نسییه به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه‌كه ده‌كه‌ن كه له حه‌ره‌می مه‌كه خۆی خسته خواره‌وه‌و مرد، ئێستا چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر خۆكوشتنه‌كه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه.
عه‌زووز بۆتۆبا كه ته‌مه‌نی 26 ساڵان بووه و له دایكبووی رۆژی 8ـی حوزه‌یران بووه، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی لێیه‌وه نزیكن ده‌ڵێن: "ئه‌و هۆكاره‌ی وای له عه‌زووز كردووه خۆی له‌سه‌ر بانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌وه بخاته خواره‌وه به‌مه‌به‌ست بووه‌و چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 11 ساڵ كاتێك دایكی هاتووه بۆ مه‌ككه فه‌ریزه‌ی حه‌ج بهجێبهینێ، به‌ڵام له مه‌ككه مردووه‌و هه‌ر له‌ویش ناشتوویانه.
كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و گه‌نجه به رۆژنامه‌ی شرووقی جه‌زائیرییان گوتووه، ئه‌و كاته‌ی دایكی عه‌زووز هاتووه بۆ حه‌ج، كوڕه‌كه‌ی بچووك بووه‌و پاسپۆرتیشی نه‌بووه تا مافی حه‌جكردنی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردووه خۆی بخاته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ككه بمرێت و له ته‌نیشت دایكی به‌خاكی بسپێرن و دوای خۆیشی 3 منداڵ و ژنێكی به‌جێهیشتووه".
به‌ڵام هاورێیه‌كی دیكه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌مان شارۆچكه‌كه‌ی عهزووزه له جه‌زائیر و له ده‌وروبه‌ری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسایش دراوسێی بووه ده‌ڵێت: "عه‌زووز پلانی داڕشتبوو له كاتی حه‌جدا بچێته مه‌ككه، به‌ڵام نه‌یتوانی ڤیزا وه‌ربگرێت و پلانه‌كه‌ی گۆڕی به عه‌مره و من ده‌زانم كه ئه‌و كوڕه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی له مێشكدا بووه كه له‌وێ بمری یان خۆی بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی له شاری مه‌ككه له ته‌نیشت دایكی به‌خاك بسپێردرێ، چونكه به‌رده‌وام خه‌می له‌وه خواردووه دایكی له مه‌ككه به ته‌نهایه".
چیرۆكێكی دیكه‌ش هه‌یه باسی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌سێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی فێڵباز وعهزووز ده‌كه‌ن كه پێی گوتووه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژی 8ـی حوزه‌یران له دایك بوون، ده‌توانن به‌سه‌ر حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا باز بده‌ن و به‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆزدا بفڕن و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یش موژده‌ی به‌هه‌شتیان پێدراوه".
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نجه به ره‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرییه‌كه له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا له دایكبووه كه خۆی كوشتووه‌و كه‌سه فێڵبازهكه هانیداوه تا باز بدات و بفڕێت.
میدیاكانی سعوودییه ده‌ڵین، هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی عه‌زووز له سه‌لاجه‌یه‌كی مردووانی نه‌خۆشخانه‌ی شا فه‌یسه‌ڵه له مه‌ككه و تا پاش ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
من امس ادور النومه م‌و قادرة كل ما اتذكر اللي انتحر قدامي امس في مكة ??? صوت الطيحه وصراخ الناس باقي في اذني ? الحسنه في المنتحر ان‌و خلانا نسلم من صلاة العشا ونتحرك عشان كذا ما اصيب احد بطيحته عليه ..الحمدلله والله يرحمه ? pic.twitter.com/PN4EWDOWOe
— Mnian|منيان (@Mnian2013) ٩ يونيو ٢٠١٨
عاجل | مكة : "الجهات الأمنية" تباشر حالة انتحار لمجهول قفز من الدور العلوي لصحن المطاف، و الجهات الأمنية تباشر الحالة. pic.twitter.com/8e1x7XPUAa
— معتصم (@anCrF5nmZIXBC5L) ٨ يونيو ٢٠١٨