سەگێک بۆ رزگاربوون لە چنگی شێرێک خۆی دەکات بە مردوو

سەگەکە زیرەکانە لە چەنگی شێرێک رزگاری دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

سەگێکی کێوی کە بە سەگی کێوی ئەفریقی ناسراوە (African wild dog) بە شێوەیەکی زۆر زیرەکانە خۆی دەکات بە مردوو و لە چنگی شێرێک رزگاری دەبێت.

چەند گەشتیارێک لە وڵاتی زیمبابوێ ڤیدیۆی سەگێکییان بڵاوکردووەتەوە کە خۆی دەکات بە مردوو و تاکو دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێ و  خۆی رزگار بکات.

بۆ چانسی سەگەکە، شێرەکە کاتێک دڵنیا دەبێت کە ئەم سەگە مردووە، دەیەوێت سەگی دووەم راوبکات، بەڵام سەگی دووەمی پێ ناگیرێت و تا دێتەوە سەگەکەی دیکەشی لەدەستچووە.

The Daily Mail

H.J