گشتیی به‌ ڤیدیۆ.. 12 سه‌گ په‌لاماری پیاوێكی سه‌رخۆش ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن

به‌ ڤیدیۆ.. 12 سه‌گ په‌لاماری پیاوێكی سه‌رخۆش ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێكی سه‌رخۆش، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌، له‌لایه‌ن ره‌وه‌ سه‌گێكی وێڵ په‌لامار ده‌درێت و دواتر به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

رووداوه‌كه‌ به‌هۆی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراوه‌ و له‌ ناوچه‌ سۆڤیتسكی – خانتی مانسی ناوه‌ڕساتی رووسیا روویداوه‌كه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئاماژه‌ به‌ ناو و ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و پیاوه‌ له‌ به‌شی پاسه‌وانی یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ناوچه‌كه‌ كاریكردووه‌ و له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووش، به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك خواردنی به‌م سه‌گانه‌ داوه‌.

به‌ڵام وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دواجار ئه‌و سه‌گانه‌ له‌ بڕی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌ستی بكه‌ن تاكو خۆراكییان پێ بدا، كه‌ ئه‌مجاره‌ پێی نه‌بووه‌، په‌لاماری خۆیان داوه‌ و خواردوویانه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ره‌وه‌ سه‌گه‌ ژماره‌یان 12 سه‌گه‌ و په‌لاماری ئه‌و پیاوه‌یان داوه‌، پیاوه‌كه‌ش ته‌نها قوتووێكی "بیره‌"ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

هه‌رچه‌نده‌ پیاوه‌كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ستێته‌وه‌ سه‌ر پێ و هاوسه‌نگی خۆی رابگرێت، به‌ڵام دواجار به‌هۆی په‌لاماری سه‌گه‌كان  زیادبوونی ژماره‌ی سه‌گه‌كان، پیاوه‌كه‌ش به‌رده‌بێته‌وه‌ و ناتوانێت هه‌ستێته‌وه‌ سه‌رپێ.

ته‌نها دوو خووله‌كی دوای په‌لاماری سه‌گه‌كان، پیاوه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات و ته‌واوی جه‌سته‌شی جێی كه‌ڵبه‌ و ددانی سه‌گه‌كانی پێوه‌ دیاره‌.

9. sidebar1_home_page