پیاوێك 40 ساڵە لە ئەشكەوت دەژیت
K24 - ھەولێر
له شارێكی تورکیا پیاوێكی به‌ساڵاچوو ماوه‌ی 40 ساڵه به ته‌نیا له ئه‌شكه‌وت ده‌ژیت.
ئه‌سكه‌نده‌ر گوندوز، كه ته‌مه‌نی 72 ساڵه، ماوه‌ی چل ساڵه به ته‌نیا له ئه‌شكه‌وت ده‌ژیت، ئه‌و له باره‌ی ژیانی ده‌ڵێت: "خۆم له‌گه‌ڵ سرووشت راهێناوه و ژیان لەگەڵ سرووشت زەحمەت نییە، مرۆڤ له‌گه‌ڵ سرووشت فێری هه‌موو شتێك ده‌بێت".
دەگوترێت 40 ساڵ لەمەبەر كاتێك دایكی مردووە، رووی كردووەتە چۆڵەوانی و ژیانی تەنیایی ھەڵبژاردووە و تائێستا لە ئەشكەوت دەژیت.
ئه‌سكه‌نده‌ر گوندوز، دەڵێ: "پێشتر 200 مەتر لە ژێر زەوی دەژیام، ئەو شوێنەی لێی دەژیام رووخا، ئێستا ھاتوومەتە ئەو ئەشكەوتە".
ئەو كەسانەی كە سەردانی دەكەن دەڵێن، داوای ھیچ شتێك لە خەڵك ناكات و زیانیشی بۆ كەس نییە.