به ڤيديۆ.. ده‌يان گه‌نج گێچه‌ڵى سێكسى به ژنێك ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ده‌يان گه‌نج له شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شارى ته‌نجه‌ى مه‌غريب، به‌دواى ژنێك كه‌وتن و گێچه‌ڵى سێكسيان پێكرد، ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جلوبه‌رگێكى له‌به‌ر بوو، كه كۆمه‌ڵگه‌ى نه‌ريتى مه‌غريب په‌سندى ناكات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى رووداوه‌كه، له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ژنه‌كه كراسێك و كابۆيه‌كى له‌به‌ره و له لايه‌ن ده‌يان كه‌سه‌وه راوه‌دوو ده‌نرێت.
وه‌زيرى پێشووى هه‌ماهه‌نگى و ژن و خێزان له مه‌غريب، نه‌زهه سه‌قڵى رايگه‌ياندووه، تووشى شۆك بووه به هۆى بينينى ئه‌و گچه‌ڵ و ده‌ستدرێژييه به كۆمه‌ڵه‌ى ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و ژنه.