له په‌خشی راسته‌وخۆدا منداڵێك ده‌چێته سه‌ر مێزی هه‌واڵه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
بینه‌رانی كه‌ناڵی ITV بریتانی زۆر سه‌رسام بوون به كاردانه‌وه‌ی ئه‌لیستیر ستیوارتی پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كان، ئه‌و كاته‌ی منداڵێك به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی هاته سه‌ر مێزی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه.
ستیوارت، بڕگه‌ی "هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر شیر"ـی پێشكه‌ش ده‌كرد، میوانه‌كانی دایكێك و كوڕێكی بچووكی و كچه بچووكه‌كه‌ی بوو، هاتبوونه ناو ستۆدیۆی هه‌واڵه‌كانه‌وه، له‌و كاته‌شدا كچه بچووكه‌كه ده‌ستیكرد به جوڵه و گه‌ڕان و سوڕان به چوارده‌وری مێزه‌كه و دواجار چووه سه‌ر مێزی به‌رنامه هه‌واڵییه‌كه و به‌ره‌و پێشكه‌شكاره‌كه ده‌كشا".
ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه هاته سه‌ر مێزه‌كه ستیوارت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه كۆتایی پێبهێنێ گووتی "له خوله‌كه‌كانی داهاتوودا هه‌ر شتیكی بوێت بۆی ده‌كه‌م".
The awkward moment when you're trying to tell the nation about your milk allergies and your sister steals the showhttps://t.co/dAffbAGj5Y pic.twitter.com/2f1J9klfip
— ITV News (@itvnews) 23 August 2017
ستیوارت توانی پێكه‌نینه‌كه‌ی رابگرێت و به بینه‌رانی گووت "پێموایه ماری، پێشكه‌شكاریكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كانه له بریتانیا" و زۆر به هێمنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووڵه منداڵانه‌دا كرد..
دوای كۆتاییهاتنی پرۆگرامه‌كه، خه‌ڵكیكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمینت بنووسن چوونه سه‌ر تویته‌ری كه‌ناڵه‌كه و یه‌كێك نووسیبوی "هێنده پێكه‌نیم فرمێسك له چاوم باریوه".