موعجیزه ئه‌و كچه كۆرپه‌له‌یه كه ته‌نیا 18 مانگ له دایكی بچوكتره
K24- هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه مرۆڤ ئه‌و پرسیاره ره‌ت بكاته‌وه، كه بگوترێت ئایا هیچ كه‌سێك هه‌یه ته‌نیا 18 مانگ له‌دایكی بچوكتربێت؟ به‌ڵام ئه‌مه راسته و گومانی تێدا نییه كه له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شته روویداوه.
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی كۆرپه‌یه‌ك ده‌هێنێته دونیاوه، كه به‌ر له نزیكه‌ی 25 ساڵ ئه‌و منداڵه سڕكراوه. ئیما رین ناوی ئه‌و منداڵه‌یه و گه‌میته‌كه‌ی له14ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 1992 له باوكی وه‌رگیراوه و له یه‌كێك له بانقه‌كانی پاراستنی گه‌میت به‌سڕكراوی پارێزراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م منداڵه كه گه‌میته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی به‌مشێوه‌یه دوور و درێژ سڕكرابێت و، دوای نزیكه‌ی 25 پێنج ساڵ بێته دونیاوه و، باوكی منداڵه‌كه‌ش كۆرپه‌كه‌ی به موعجیزه ناوی ده‌بات.
به‌گوێره‌ی تویژه‌رانی زانكۆی تینیسی بریستۆنی پزیشكی، دوای تێپه‌ڕبوونی 24 ساڵ و نیو به‌سه‌ر وه‌رگرتنی گه‌میتی پیاوێك و سڕكردنی له بانقی تایبه‌تی ئه‌و زانكۆیه، بۆ یه‌كه‌مجار گوازرایه‌وه بۆ ناو منداڵدانی ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی و، ئه‌مڕۆ 20ی كانونی یه‌كه‌م كۆرپه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌دایك بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌وكاته‌ی سپێرمی باوكی ئه‌و كۆرپه‌یه وه‌رگیراوه، ته‌مه‌نی جیبسۆنی دایكی ته‌نیا 18 مانگ بووه.
له مانگی مارسی رابردوو، پرۆسه‌ی تاواندنه‌وه‌ی گه‌میته سڕكراوه‌كه له سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ به‌خشینی توخمه گه‌میته‌كان "كۆمپانیای نیدك" له ویلایه‌تی نۆكسفیلی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدرا و، بۆ ناو منداڵدانی خاتو جیبسۆن گوازرایه‌وه.
بنیامین جیبسۆنیش كه باوكی كۆرپه‌كه‌یه ده‌ڵێت "ئیما موعجیزه‌یه‌كی زۆر جوانه و دوای سڕكردنی بۆماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه، نموونه‌یه‌كی بێوێنه‌یه".
زانایانی ئه‌و زانكۆیه‌ش سه‌رسامی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه نیشاندا و، له‌مباره‌یه‌وه كارۆڵ سۆمفریلت پسپۆری توخمه گه‌میته‌كان و ره‌گه‌زه‌كانی مرۆڤ له‌و زانكۆیه ده‌ڵێت "شتێكی زۆر نایابه كه گه‌میتێك دوای 24 ساڵ و نیو به ته‌كنیكی كۆنی سڕكردن پارێزراوه و پرۆسه‌كه‌ش زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه".
دكتۆر جیفری كینان به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی له كۆمپانیای نیدك ده‌ڵێت، جێگای شانازییه بۆ كۆمپانیاكه‌مان كه توانیمان به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سپێرم هاوكاری خانه‌واده‌ی جیبسۆن بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌یان بهێننه‌دی.
هه‌وره‌ها داواشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كرد، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه گه‌میته‌كانیان له‌بانقه‌كانی سڕكردندا پاراستووه، په‌نا بۆ هه‌مان پرۆسه ببه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ژیان به كۆرپه سڕكراوه‌كانیان بده‌ن.