دواى 35 ساڵ له شاردنه‌وه‌ى CIA به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى له باره‌ى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
لايه‌نگرانى تيۆرى پيلانگێڕى له‌و بڕوايه‌دان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا CIA ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستى له باره‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بۆ ماوه‌ى 35 ساڵ شاردووه‌ته‌وه و نه‌يهێشتووه بڵاوبێته‌وه.
به‌م دواييانه به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى نهێنى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ئاشكرا بووه، كه مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1983 و تێيدا سه‌لمێنراوه، جه‌سته‌ى مرۆڤ تواناى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشييه‌كانى خۆى هه‌يه و شێرپه‌نجه‌ش يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشييانه‌ى مرۆڤى تووشبوو ده‌توانێت به‌سه‌ريدا زاڵ‌بێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه له لايه‌ن رۆژنامه‌ى ده‌يلى ميڵى بريتانييه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: نه‌خۆشييه‌كان له رێى كۆنترۆڵكردنى شه‌پۆله‌كانى مێشكه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌وه‌ش له رێى رۆچوون و بيركردنه‌وه‌ى قوڵ و تێپه‌ڕ كه ده‌كرێت كه‌سه‌كه بگاته به‌رزترين ئاستى د‌رك و هه‌ستى زانين و هه‌روه‌ها ده‌كرێت له رێى به‌كارهێنانى ته‌كنيكى گێڕانه‌وه‌ى بايلۆژى و خه‌وتنى موگناتيسى مرۆڤى تووشبوو له نه‌خۆشييه‌كه‌ى رزگار بكرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و تاقيكردنه‌وانه‌ى شاره‌زايانى CIA ئه‌نجاميانداوه، ئه‌نجامگه‌لێكى سه‌رسوڕهێنه‌رى له باره‌ى ئاستى كارايى ئه‌و چاره‌سه‌ره خستووه‌ته‌ڕوو.
تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌شيان ده‌رخستووه، كه ئه‌و جۆره رێگه‌يه كاريگه‌رى جياجياى فسيۆلۆژى له‌سه‌ر تووشبووه‌كه هه‌يه، به جۆرێك تواناى نه‌هێشتنى ئازار و خێراكردنى پرۆسه‌ى به‌يه‌كه‌وه لكانه‌وه‌ى برينى هه‌يه. ته‌نانه‌ت تواناى بنبڕكردن و نه‌هێشتنى لووى پيسى شێرپه‌نجه‌ى هه‌يه يان ده‌كارێت رێگر بێت له گه‌شه‌كردنى.
به‌ڵگه‌نامه‌كه هێلكارييه‌كى مێشك و چۆنێتى كاركردن و كارتێكردنى له ناوچه تووشبووه‌كانى جه‌سته به نه‌خۆشى روونكردووه‌ته‌وه.
ئه‌نگيل گوتيريس، يه‌كێكه له‌و شاره‌زايانه‌ى بڕواى به تيۆرى پيلانگێڕى هه‌يه و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه ده‌ريده‌خات كه مرۆڤ تواناى خوديى زۆرى هه‌يه و ده‌توانێت خۆى وا بكات له ئازار و نه‌خۆشييه‌كان رزگارى بێت.
ناوبراو ئه‌و ئه‌نجامه زانستييه‌شى به ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره زانى و گوتى: ئه‌و شته پێويسته هه‌موومان هه‌ر له منداڵييه‌وه بيزانين.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك له رێى مێشكى خۆيه‌وه ده‌توانێت سوود له تواناكانى وه‌ربگرێت و له‌و رێگه‌يه‌وه خۆى له ئازار و نه‌خۆشييه‌كان رزگار بكات.