به ڤيديۆ.. له نه‌خۆشخانه‌ى له‌دايكبوون يارى به كۆرپه‌له‌يه‌ك ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى له‌دايكبوونى شارى تائيفى سعووديه، ژماره‌يه‌ك ژنه په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌كه به شێوه‌يه‌كى گاڵته‌جاڕانه يارى به سه‌رى كۆرپه‌يه‌كى تازه له‌دايكبوو ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه، تووڕه‌يى و ناڕه‌زايه‌تى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان درووستكردووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌يه به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندرووستى پارێزگاكه 3 ژنه په‌رستاريان له كاره‌كه‌يان دوورخسته‌وه كه سه‌لمێنرا ئه‌وان ئه‌و كرده‌وه‌يان دژى كۆرپه‌له‌كه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى بڵاوكراوه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هه‌ڵه‌ى پزيشكى و ره‌فتارى ناشياوى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى نه‌خۆشخانه گشتييه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى بێزارى هاووڵاتيان و به جۆرێك زۆرجار ئافره‌تانى دووگيان نايانه‌وێت له نه‌خۆشخانه حكومييه‌كان منداڵيان ببێت.