رێستورانتێكی جیاواز دەكرێتەوە

خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی رۆبۆتەوە دەگات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە تارانی پایتەختی ئێران، رێستورانتێکی جیاواز لە رێستورانتەکانی دیکە کراوەتەوە، خزمەتگوزارییەکانی ئەم رێستورانتە لە رێگای رۆبۆتەوە دەگاتە دەست کڕیاران و خەڵک دەتوانن لە رێگای شاشەی سەر میزەکانیانەوە، هەم جۆری خواردنەکانیان دەستنیشان بکەن و هەمیش بە شێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ مێزەکانی تەنیشتیان یاری بکەن.