به ڤيديۆ.. له كاتى ده‌ركه‌وتنى ته‌نێكى نامۆ له بۆشاييدا په‌خشى راسته‌وخۆى ناسا راگيرا
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى ده‌ركه‌وتنى ته‌نێكى نامۆ په‌خشى راسته‌وخۆى وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى وه‌ستا.
ته‌نه نامۆكه ره‌نگێكى شينى هه‌يه و له كامێراى وێستگه‌كه و له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆدا ده‌ركه‌وتووه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ستارى به‌ريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ناسا پاساوى هه‌يه بۆ پچڕاندنى په‌خشه‌كه و رايگه‌ياندووه، نامه‌يه‌كيان له وێستگه‌كه‌وه پێگه‌يشتووه، كه كوالێتى په‌خشه‌كه به هۆى گۆڕينى كامێراكانه‌وه وه‌ك پێويست نابێت و به‌و هۆيه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كى كورت په‌خشه‌كه‌يان راگرتووه.
ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نيگه‌رانيان له باره‌ى پچڕانى په‌خشه‌كه ده‌ربڕيوه و رايانگه‌ياندووه، ئه‌و ديمه‌نانه ده‌يسه‌لمێنێت ناسا له ده‌ره‌وه‌ى گۆى زه‌وى شتێك له خه‌ڵك ده‌شارێته‌وه.