فڕۆکە تۆقێنەرەکەی ئەمەریکا بەسەرکەوتویی تاقیکرایەوە
K24 – ههولێر:
گەورەترین فڕۆکەی جیهان بۆ یەکەمجار بۆ ماوەی دوو کاتژمێر فڕی و سەرکەتوانە تاقیکرایەوە.
فڕۆکەکە ئەمەریکییە و ناوی رۆکە و لە لایەن کۆمپانیای Stratolaunch دروستکراوە، شەش بزوێنەری گەورەی هەیە و توانای هەیە 250 تۆن کەلوپەل بار بکات.
ئەمەریکا ئەم فڕۆکەیەی بۆ مەبەستی سەربازی دروستکردووە و نیازی هەیە لە بری مووشەکە دوورهاوێژە زەمینییەکان بەکاری بهێنێت، جیا لەوەش، ئۆتۆمبێلی سەربازی دەگوزازێتەوە.
بیرۆکەی دروستکردنی فڕۆکەکە بۆ سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، پاول ئالێن، دەگەڕێتەوە و بڕیارە لە ساڵی 2020 دەست بە چالاکییەکانی لە ئاسماندا بکات.
فڕۆکەکە لە دوو کابینە پێکهاتووە کە هەریەکەیان 73 مەتر درێژە و مووشەکە دوورهاوێژەکان دەباتە ئاسمان و تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بەکاردێت
Metro
H.J