به‌ ڤيديۆ.. له‌ ئه‌وروپا كوشتارى نه‌هه‌نگ و دۆلفينه‌كان ببينه‌

به‌ چه‌قۆ به‌رده‌بنه‌ گيانى دۆلفين و نه‌هه‌نگه‌كان و سه‌ريان ده‌بڕن و له‌ ناو خوێناوياندا يارى و مه‌راسيمى خۆشى سازده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

وه‌رزى راوكردن له‌ دوورگه‌ى فارۆى ئه‌وروپا به‌ كوشتنى ده‌يان نه‌هه‌نگ و دۆلفين و سه‌ربڕينيان به‌ چه‌قۆ و خوێناويكردنى ده‌ريا  ده‌ستيپێكرد.

ماوه‌ى چه‌ندين سه‌ده‌يه‌ ئه‌و نه‌ريته‌ له‌ دوورگه‌ى فارۆى دانيمارك په‌يڕه‌و ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده‌ چالاكانى ژينگه‌ و دۆستانى ئاژه‌ڵ ره‌خنه‌يان له‌و ره‌فتاره‌ گرتووه‌، به‌ڵام هێشتا ساڵانه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى فراوان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

به‌شداربووانى ئه‌و جۆره‌ راوكردنه‌ به‌ چه‌قۆ به‌رده‌بنه‌ گيانى دۆلفين و نه‌هه‌نگه‌كان و سه‌ريان ده‌بڕن و له‌ ناو خوێناوياندا يارى و مه‌راسيمى خۆشى سازده‌كه‌ن، به‌ تايبه‌تى كاتێك  ده‌بينينن ئاوى ده‌ريايان له‌ نزيك دوورگه‌كه‌يان خوێناوى كردووه‌.

كۆمپانياى Shepherd ى هۆڵه‌نه‌دايى كه‌ رێكخراوێكى قازانج نه‌ويسته‌ داواى له‌ كۆميسيۆنى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، رێوشوێنى ياسايى له‌ دژى دانيمارك بگرێته‌ به‌ر چونكه‌ به‌رپرسانى ئه‌منى و ئيدارى و رێكخراوه‌يى له‌ دانيمارك كارئاسانى بۆ كوشتارى ئه‌و نه‌هه‌نگ و دۆلفينانه‌ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رچاو خۆيشيان به‌شدارى له‌ كوشتارى دۆلفين و نه‌هه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.