بهڤیدیۆ.. ورچێکی هاندەری ههڵبژاردهی رووسیا ئامێری ڤوڤوزێلا دەژەنێت
K24- ههولێر:
لەسەرووبەندی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی لە وڵاتی رووسیا، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە شێوازی جیا بەکاردەهێنن بۆ پشتگیرکردن لە هەڵبژاردەکەیان، تەنانەت ورچەکانی رووسیاش لەو ئاهەنگانە بەشدارن.
لە گرتەیهكی ڤیدیۆییدا کە لە پێگەی ئەلیکترۆنی دەیلی مەیلی بهریتانی بڵاوکراوەتەوە، ورچێک لەگەڵ چەند هاندەرێکی هەڵبژاردەی رووسیا لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب دانیشتیووە و ئامێری ڤوڤوزێلا بۆ هەڵبژاردەکەی دەژەنێت، لەکاتێکدا ئەو شەقامەی ورچەکە نمایشی تێدا دەکات جەنجاڵ و پڕ خەڵکە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی دەیلی مەیل، ئەو دیمەنە لە دوای یاریەکەی نێوان رووسیا و سعودیە تۆمار کراوە، کە رووسیا بە پێنج گۆڵی بێ بهرامبهر تێیدا سەرکەوتوو بوو.
H.J