کەسێک منداڵێک لە مردن رزگار دەکات

لە نهۆمی چواری باڵەخانەیەک منداڵەکە دەکەوێتەوە خوارەوە

K24 – هه‌ولێر:

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە وڵاتی چین لە نهۆمی چواری باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە بەڵام کۆمەڵێک خەڵک لە خوارەوە ناهێڵێن راستەوخۆ بە زەوی بکەوێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، منداڵە تەمەن دوو ساڵەکە لە ماڵەوە بەتەنها بەجێهێڵدراوە، کاتێک لەخەو هەڵدەستێت، راستەوخۆ بەدوای دایک و باوکیدا دەگەڕێت، کاتێک نایاندۆزێتەوە، دەچێتە سەر پەنجەرەی ماڵەکەیان و دەکەوێتە خوارەوە.

منداڵەکە بەهۆی ئازایی چەند هاووڵاتیەک، راستەوخۆ بەرزەوی ناکەوێت و بەڵکو سەرەتا پیاوێک دەستی بۆ دەکاتە قەڵغان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکە تەندروستی باشە و تەنها چەند درزێک لە ئێسکی دەستیدا دروستبووە، بەڵام یەکێک لەو هاووڵاتیانەی لەخوارەوە دەیگرێتەوە مەچەکی شکاوە.

H.J