خانمه وه‌زیرێك بۆ منداڵبوون به پایسكیل ده‌چێته نه‌خۆشخانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری كاروباری ژنانی وڵاتی نیوزله‌ندا به پایسكیل چووه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له دایك بێت.
جولیانا گینته‌ر له چل و دووه‌مین هه‌فته‌ی سكپڕییه‌كه‌یدا بووه‌و به‌هۆی نه‌بوونی رووبه‌ری پێویست له‌ناو ئۆتۆمبێلدا، به پاسكیلێك چووه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و خانمه وه‌زیره وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردووه‌و نوسیوویه‌تی: "له به‌یانییه‌كی جوانی رۆژی یه‌كشه‌ممه چێژم له سواربوونی پایسكیل وه‌رگرت".
خانم، جاسیندا ئاردرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یش دووه‌م سه‌ركرده‌ی سیاسی جیهانه له‌و كاته‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌بات منداڵی بووه، گینته‌ریش له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئۆكلاند سیتی منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و وه‌زیره ته‌مه‌نی 38 ساڵانه و له هه‌مان كاتدا پۆستی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی وڵاتیش به‌ڕێوه ده‌بات و خه‌ڵكی هانده‌دات پایسكیل به‌كاربهێنن.
ئه‌و خانمه له تویته‌ریشه‌وه نوسیوویه‌تی: "هیوام به‌خته‌وه‌ریتانه، من و هاوسه‌ره‌كه‌م به پایسكیل چووین بۆ نه‌خۆشخانه، چونكه رووبه‌ری پێویست نه‌بوو له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بۆ ئه‌و تیمه‌ی یارمه‌تیم ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه وای لێكردم كه دڵخۆشبم".
به گاڵته‌كردنیشه‌وه نوسیوویه‌تی: "وابزانم ده‌بێت ئه‌و هه‌فتانه‌ی كۆتایی زۆرتر سواری پایسكیل ببم بۆ ئه‌وه‌ی له دایكبوونه‌كه ئاسان بێت".
گینته‌ر خۆی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، له ئینستاگرامه‌وه سكپڕییه‌كه‌ی راگه‌یاند و گووتی: "ئیتر پێویست ده‌كات كورسییه‌كی دیكه بۆ پایسكیله‌كه‌م زیاد بكه‌م".
پاش منداڵبوون ئه‌و خانمه وه‌زیره بۆی هه‌یه 3 مانگ خۆی بۆ منداڵه‌كه‌ی ته‌رخان بكات و له سیاسه‌ت و كاری فه‌رمی دووربكه‌وێته‌وه.
یه‌كه‌م ژنه په‌رله‌مانتاریش ساڵی 1970 له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیدا منداڵی بووه‌و سیاسییه‌كی دیكه‌ش له‌و وڵاته ساڵی 1983 له كاتی كاركردن به‌هه‌مانشێوه منداڵی بووه.